قاسمی: کۆبوونەوەی وارشۆ بەدی هێنانی درز وکەلین لە نێوان ئێران وئوروپایە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی وارشۆی بەدی هێنانی درزوکەلین وناکۆکی لە نێوان ئێران وبڕیک لە وڵاتانی ئوروپایی زانی.
" بارام قاسمی " وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆبوونەوەی حەوتانەی لەگەڵ هەواڵنێرانی ناوخۆیی ودەرەوەیی لەبارەی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی وارشۆ، وتی: ئەمە کردەوەیەکی ئەمریکایی بە مەبەست وئامانجی ئاشکراو دیاری کراوە وبە سەرنج دان بە شوناسی بڕێک لە ووڵاتانەی کە تازە بوونەتە ئەندامی یەکیەتی ئوروپا کە پێشینەی ڕوون یان لە بڕیک لە کێشە وگرفتە ناوچەییەکاندا هەیە ، بەدی هێنانی درز وکەلین وناکۆکی لە نێوان ئێران وبڕیک لە وڵاتانی ئوروپایی پێ وشوین دەگیر درێت. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری دەرەوەی سنووری لە مەڕبەشداری " جرمی هانت" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئینگلیس لە کۆبوونەوەی پۆلۆنیا بە سەرنج دان بە دەوری لەندەن لە بەرجام وبەدی هێنانی مێکانیزمی ئوروپا بە ناوی سی پی ڤی وتی: بە بڕانە ئێران کۆبوونەوەی وارشۆ پێ وشوێندەگرێت وکردەوە گەلیکیش لەبواری دیپلۆماتیک ئەنجام بووە. " مایک پومپئو وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵەکانی ئەم وڵاتە بۆ دامەزرانی سیاسەتی ترساندن لە ئێران یازدەی ژانێڤەری ڕایگەیاند : واشنتۆن دێهەوێ کۆبوونەوەی دژە ئێرانی ڕۆژەکانی ١٣و١٤ی فۆریە لە وارشۆی پۆلۆنیا بەڕێوە ببات. قاسمی لەمە ڕ سەفەری ئەمرٶی سەیید عەباس عراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەروەی ئێران بۆ چەند وڵاتی ئوروپایی وتی: ئەم سەفەرە لە چوارچیوەی پێوەندیەکان وڕاوێژکاریەکانی دوولایەنە ؛لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی ووتووێژ لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیە. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لەمەڕ وادە وبەڵێنی ئوروپا بۆجێ بەجێ کردنی سی پی ڤی یش وتی: ئێران لە سەرەتاوە چاوەڕوانی مێکانێزمی ئوروپا نەبووە بەڵام دەبێ بزانین ئوروپا چلۆن دەتوانێ دوا خستنی قەرەبوو بکاتەوە ، باشتر ئەمەیە کە سەبر بکەین وبزانین کە لایەنی ئوروپایی چ شتێک ڕادەگەیەنێت. قاسمی لەمەڕ بیروڕادەبڕینەکانی ئەم دواییەی" ژان ئایو لودریان" وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسە لەمەر وتووێژی موشەکی لەگەڵ ئێرانیس پیداگری کرد: بەرنامەی موشەکی ئێران بەرەڤانیانەو پێشپێگرانەیە وجیی وتووێژیش نیە وبەبڕانە بە قسەی کەسانی تریش ناگوڕدرێت. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەمەڕ درێژەی تومه ته دراوەکانی ئوروپا لە ئێران ولەلایەکەوە گەشە وپەرەی بەرنامەی موشەکی عەرەبستان وتی: باشتر ئەوەیە کە ئوروپا تیڕوانێنێکی تری لە وڵاتانی ناوچەیی وبەدەر لە ناوچە هەبێت وبزانێ کە چلۆن ئەم وڵاتانە لە دووی پەرەی توانایی سەربازی خۆیاندان ولە چەکە ڕۆخێنەرەکانیان لە دژی وڵاتانی تر لەوان یەمەن کەڵک وەردەگرن. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لەمەڕ گوڕانکاریەکانی ئەم دواییانە لە ڤێنزۆئیلا وتی: مەسەلە وپرسە ناوخۆییەکانی ڤێنزۆئیلا هاوپێوەند بە خەڵکی ئەو وڵاتەیە ، ئێران پشتیوانی خۆی لە خەڵک ودەوڵەتی یاسایی ڤێنزۆئیلا ڕاگەیاندووە وخوازیاری دەسوەرنەدانی وڵاتانی تر لەوان ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەیە.