شوبات 14, 2019 17:45 Asia/Tehran
  • روحانی : تیروریزم لە گرینگترین گرفتەکانی ناوچەیە و پێویستی بە بەرەنگار بوونەوەی هەمووانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆریزمی بە گرینگترین گرفتی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین ناوبرد و وتی : بەرەنگار بوونەوەی دیاردەی وەیشوومی تیروریزم پێویستی بە هاوکاریی هەموو وڵاتانە.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان  سەروکی تورکیا لە سووچی  ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ئێران و تورکیا لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئیرادە و هاوکاری هاوبەشیان هەیە، وتی : بە داخەوە تاقمەکانی تیرۆریستی ناوچەساڵەهای ساڵە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بیانی و بەتایبەت ئەمریکاوە، داکۆکییان لێ دەکرێت .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە پێوەندی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا هیواداری دەربڕی، ڕێککەوتنی  دوولایەنە خێرا جێبەجێ بکرێت.

روحانی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە سووچیش  وتی: لە بارودوخێک دا کە ئێران ، تورکیا و ڕووسیا لەسوچی بو بەهێز بوونی سەقام لە ناوچە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  لە سوریا هەوڵ دەدەن، ژومارێک  کە خۆیان لاگری تیروریزمن  لە وەرشەو خەریکی پیلانگێڕی  بە دژی ئاسایش و سەقامی ناوچەن.

رەجەب تەیب ئەردوغانیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەنقەرە بە هاوکاری دوو لایەنە و ناوچەیی لەگەڵ ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  درێژە پێ دەدات،  پەلاماری تیرۆریستی شەوی پێنج شەممە بو سەر پاسی هەڵگری سنوورڤانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جاددەی خاش  - زاهیدان لە پارێزگەی  سیستان و بەلوچستان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی ئیدانە کرد.

سەرۆکی تورکیا هەروەها وێڕای  پێشوازی کردنی وڵاتەکەی لە کەناڵی INSTEX  واتە کەناڵی تایبەتی  پشتیوانی چالاکییەکانی بازرگانی ،  وتی : تورکیا ئامادەی هاوکاری کردن لەگەڵ ئێرانە لە چوارچێوەی ئینستکس و دامەزرانی میکانیزمی هاوبەشی دوولایەنە.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگێشتنی ڕەسمی ولادیمیرپوتین سەروکی ڕووسیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی  سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە سوریا، ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی سووچی ڕوسیای کرد.

سەرپەیڤ