سەردار پاکپور: بەسەختی تۆڵە لە ترۆریستان دەکەینەوە
فەرماندەری هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەنجامدەران و سەرکردەکانی پەلاماری ترۆریستیی سەر پاسی هەڵگری سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جاددەی خاش-زاهیدان، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان هەڵکەوتوو لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، بەرەوڕووی تۆڵەیەکی سەخت دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرتیپ "محەممەد پاکپور" فەرماندەری هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە نزیک بە بیست ساڵە کە پەلامارە ترۆریستییەکان لە خاکی پاکستانەوە دەکرێتە سەر ئێران، وتی: ئەگەر ئیرادەیەک لە پاکستان هەبوایە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریستان، ئەمڕۆ نەوەی ترۆریستان لەبەین چووبوو.
سەرتیپ پاکپور وتیشی: بەرپرسانی پاکستانی بزانن ، گەر بەرەوڕووی ترۆریستان نەبنەوە، پاکستانیش لە هەوڵی ترۆریستان لەئەماندا نابێ.
دوێشەو(چوارشەممە) پاسێکی هەڵگری سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جاددەی خاش بۆ زاهیدان لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان، کەوتە بەرپەلاماری ترۆریستی کە لەو پەلامارەدا، بیست و حەوت کەس لە سنورپارێزانی ئێران شەهیدو ١٣ کەسیشیان بریندار بوون.
تاقمی ترۆرریستیی ناسراو بە "جیش الظلم" بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ.