ئادار 04, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئێران لەمەڕ پرسە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی، لەکەس ئیزن وەرناگرێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵاتێک نییە کە بچێتەژێرباری شەرت و مەرجان و لەمەڕ پرسە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی، لەکەس مۆڵەت وەرناگرێ.

بەپێی ڕاپۆری پەیامنێری بەشی دەرەوە سنوریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆبوونەوەی حەوتانەی لەگەڵ پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لەبارەی بڕێک هەواڵی بڵاوکراوە سەبارەت بە شەرت و مەرجەکانی یەکێتی ئوروپا بۆ کەمکردنی دەسەڵاتی ناوچەیی ئێران لەهەمبەر پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، وتی: دەسەڵاتی ناوچەیی ئێران کە لەلایەن ئەمریکاو رژیمی زایۆنی جم و جۆڵگەلێک لەبارەیەوە ئەنجام دەگرێ، دەسەڵاتێکی جەماوەری و سروشتییەو هیچ پەیوەندییەکی نییە بە هەوڵێکی تایبەت لەلایەن حکومەت و دەوڵەت.

قاسمی بەئاماژە بەوەی کە دزەوکارتێکەریی مەعنەویی ناوچەیی ئێران، بابەتێک نییە کە بکرێ لەسەر داوای وڵاتێک یان دوو وڵات کەم یان زیاد بکرێ، وتی: ئێران بەو سەربەستییە پێویستەی کە هەیەتی، سیاسەتی ناوچەیی و نێونەتەوەیی خۆی دەباتەپێش.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەبارەی سەفەری ئەم دواییەی "محەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری عەرەبستان بۆ پاکستان و پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران، وتی: پەیوەندیی تاران-ئیسلامئاباد پەیوەندییەکی لەمێژینەیەو دوو وڵاتی دراوسێ نیازپاکیان لەپەیوەندیی لەگەڵ یەکتردا لەبەرچاو دەگرن.

قاسمی بەئاماژە بەوەی کە ناکۆکیی ئەم دواییەی نێوان ئێران و پاکستان پاش پەلامارە ترۆریستییەکەی سەر سیستان وبەلوچستان، ویست و داخوازیی دەستەی دەسەڵاتدارەتیی ئەو ولاتە نییە، وتی: ئێران داوای لە حکومەتی پاکستان کردووە، شێلگیرانەتر پرسی دابینکرانی ئاسایشی سنورەکانی دوو وڵات پێوشوێن بگرێ و پەیوەندییە هەمیشەییەکان لەنێوان ئێران و پاکستاندا لەوبارەوە لەئارادایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ناکۆکیی نێوان هیندو پاکستان و هەڵوێستی ئێرانیش لەهەمبەریدا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم لەسەر ئەو ڕایە بووە کە گرژبوونەوەی پەیوەندیی نێوان هیند و پاکستان بەلەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە جیهانییەکان، بەقازانجی هیچکام لەو دوو وڵاتە نییەو داوای لە دوولایەن کردووە، لەڕێی ڕێکارگەلی ئاشتیانە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن.

قاسمی وتیشی: ئێران لەهیچ یارمەتییەک درێخی ناکا لەئاراستەی هێنانەدی ئاشتەوایی و دۆستایەتی لەنێوان دوو وڵاتی هیندو پاکستان، بێتوو ئەوان پێویستیان پێی بێت.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەبارەی سەفەری ئەم دواییەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ تارانیش وتی: سەبارەت بەو چەشنە سەردانانە بە لەبەرچاوگرتنی شوێنهاتە سیاسی و ئاسایشییەکەی، لەپێشدا زانیاریی هاوپێوەند بڵاوناکرێتەوە، بۆیە شێوازێکی دروست و شیاو گیرایەبەر لەمەڕ هاتن و گەڕانەوەی ناوبراو و سەرەنجام ئەوانەی پێویست بوو ئاگادار بوونایە، ئاگاداری ئەو سەردانەی بەشار ئەسەد بوون.

قاسمی لەبارەی گونجاندنی ناوی حیزبوڵڵای لوبنان لە پێڕستی گرووپە ترۆریستییەکان لەلایەن حکومەتی ئینگلیزیش وتی: لەحاڵەتی خۆشبینانەدا، ئینگلیز تووشی هەڵەی ستراتژیک بوو و لەحاڵەتی ڕەشبینانەدا ئەو سیاسەتە دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندیی ئەوان لەگەڵ ژمارێک وڵاتی ناوچە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: حیزبوڵڵا بەشێکی گرینگە لە سەرەوەریی و پەرلەمانی لوبنان کە لەساڵانی ڕابردوودا بەخۆڕاگریی لەهەمبەر گرووپە ترۆریستییەکان پێشی گرتووە بە پەرەی ترۆریستان بۆ ناوچەکانی دیکە لەوان ئوروپا.

سەرپەیڤ