ئادار 12, 2019 11:20 Asia/Tehran
  • دانوستانی ئەمڕۆی نوێنەرانی ئێران و ئەورووپا سەبارەت بە ئینستێکس لە تاران

تاران ئەمڕۆ سێشەممە میوانداری خولی نوێی ڕاوێژکاریی لێژنەی کارناسیی ئێران لەگەڵ نوێنەرانی فەرەنسا، ئەڵمان، بەریتانیا و یەکێتیی ئەرووپا سەبارەت بە جێبەجی کرانی خێراتری مێکانیزمی داکۆکی لە ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران و ئەوروپا ناسراو بە ئینستێکس (INSTEX) ـە.

لەم کۆبوونەوەیەدا دوایین بارودۆخی مێکانیزمی داکۆکی لە ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران و ئەوروپا ناسراو بە ئینستێکس (INSTEX) ، چۆنیەتی کەڵک وەرگرتنی چالاکانی ئابووری و بازرگانی لەم مێکانزیمە و پرس و بابەتی دیکەی هاوپێوەند بەو پرۆسەیە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران و نوێنەرانی بەشە سیاسی و ئابوورییەکانی لایەنی ئەورووپایی و هەروەها بەڕێوەبەری ئینستێکس کە ڕۆژی دووشەممە خۆی گەیاندۆتە تاران، لێک دەدرێتەوە.

باڵیۆزی فەرەنسا لە تاران شەوی رابردوو بە ڕاگەیاندنی سەفەری بەڕێوەبەری مێکانیزمی داکۆکی لە ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران و ئەوروپا ناسراو بە ئینستێکس (INSTEX) بۆ ئێران، ئاماژەیشی کردە دیداری "پێەر فیشێر" لەگەڵ سەرۆکانی نوێەرایەتییەکانی سێ وڵاتی ئەڵمان، فەرەنسا و بەریتانیا لە تاران.

باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران، دیداری ڕۆژی سێشەممەی بەڕێوەبەری مێکانیزمی داکۆکی لە ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێران و ئەوروپا ناسراو بە ئینستێکس (INSTEX) و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمان، فەرەنسا و بەریاتانیا لەگەڵ لیژنەی ئێرانی بە  هەنگاوێکی گرینگ سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێ کرانی مێکانیزمی بازرگانیی ئێران و ئەوروپا زانی.

ئەورووپا مانگی ڕابردوو پاش چەندین مانگ، بە شێوەی فەرمی وەڕێخرانی کەناڵی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران ناسراو بە ئینستێکسی ڕاگەیاند.

INSTEX کورت کراوەی Instrument in Support of Trade Exchanges بە مانای  ئامرازی پشتیوانی ئاڵ و وێری بازرگانیە.

مەیی ٢٠١٨، هاوکات لەگەڵ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئە تۆمی، ئایدیای  وەڕێخستنی کەناڵێکی دراوی تایبەت بۆ هاسان کردنەوەی بازرگانیی کۆمپانیا چکۆلە و مام ناوەندییەکانی ئەورووپایی لە گەڵ ئێران هاتە ئاراوە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی  سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، بە شێوەی یەکلایەنە لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە چووە دەرەوە و ڕایگەیاند کە بایکۆتە ئەتۆمییەکان سەر لە نوێ بە سەر ئێران دادەسەپێندرێنەوە. هەنگاوێک کە بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.

 

سەرپەیڤ