ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی؛ هۆکاری ناپاوەجێی لە ڕۆژاوای ئاسیا
نیسان 14, 2019 10:01 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: کاتێک باسی کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچە دەکرێ، ئەو پرسە هیچ پێوەندییەکی بە پارەوە نییە.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا وتیشی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی ناوە بەوەیدا کە ئەمریکا ٧ تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ ئەوەی ڕەوشەکە خراپتر و نالەبارتر بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشکاوانە ڕایگەیاند: "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیش لەو ساڵانەی کە دەسەڵاتی بە دەستەوە بووە دەستی ناوەتە سەر خراپترین بژاردەکان و چاوەڕێی ئەوەیشە کە ئەنجامێکی جیاوازی هەبێ.