ئەمریکا کردەی دوژمنکارانە لەدژ سپای بەفەرمیی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i360871-ئەمریکا_کردەی_دوژمنکارانە_لەدژ_سپای_بەفەرمیی_کرد
حکومەتی ئەمریکا لە کردەیەکی دوژمنکارانەدا، دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەنێو پێڕستی گرووپە ترۆریستییەکانی بە فەرمیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2019 15:29 Asia/Tehran
  • ئەمریکا کردەی دوژمنکارانە لەدژ سپای بەفەرمیی کرد

حکومەتی ئەمریکا لە کردەیەکی دوژمنکارانەدا، دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەنێو پێڕستی گرووپە ترۆریستییەکانی بە فەرمیی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، حەوتەیەک پاش کردەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گونجاندنی ناوی  سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پێڕستی ترۆریزمی دەرەوەیی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ دووشەممە واشنگتۆن بەفەرمیی ئەو کردە دوژمنکارانەی لە ماڵپەڕی تۆماری فدراڵی ئەمریکادا تۆمار کرد.

ترامپ بێ ئاماژە بە بەرەنگاربوونەوەی بێ وچانی سپای پاسداران لەدژ ترۆریستانی چێکراوی دەست ئەمریکا لە بەشگەلێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئیدیعای کردبوو؛ ئەوە یەکەمجارە کە ئەمریکا بەشێکی دیکەی حکومەتی ئێران دەخاتە نێو پێڕستی ڕێکخراوێکی ترۆریستیی دەرەوەیی (FTO).

کۆنگرێسی ئەمریکا، هەتا کۆتایی ئەمڕۆ دەرفەتی لەبەردەمدایە هەتا لەبارەی کردەی حەوتەی ڕابردووی ترامپ لە بەترۆریستیی ناوبردنی سپای پاسداران بڕیار بدات.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، دەورێکی بنچینەیی دەبینێ لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی جێی داکۆکیی ئەمریکا لەناوچەدا.

سپای پاسداران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تەکفیری-ترۆریستییەکان لە عێراق و سوریا لەسەر داوای فەرمیی ئەو وڵاتانە، یارمەتی ڕاوێژکاریی بەوان دەکا، هەوڵێک کە قەت بەدڵی ئەمریکا وهاوپەیمانانی نییە.