ڕەخنەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بێ دەنگە لێکردنی ترەمپ سەبارەت بە سزای کوشتنی ٣٧ کەس لە عەرەبستاندا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا سەبارەت بە مل پەڕاندنی ٣٧ شارومەندی عەرەبستانی، لە بێ دەنگەلێکردنی ئەمریکا لە ھەمبەر وەھا تاوانێکی عەرەبستانی سەعودی دا ڕەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە توییتێڕ نووسی: لەپاش چاونوقاندن لە ھەمبەر ئەنجن ئەنجن کرانی ڕۆژنامەنووسێک، عەرەبستان لە ماوەی یەک ڕۆژدا ملی ٣٧ کەسیش دەپەڕێنێ و کەچی دەوڵەتی ترمەپ فزەی لێوە نایەت.
زەریف وتیشی: ئەنئدامەتی لە تیمەکەی بۆڵتۆن-بن سەلمان-بن زاید و بنیامین ناتانیاھۆ پارێزبەندیی بۆ ھەر دڕندەکارییەک خۆش دەکات.
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە ئەم ٣٧ شارومەندەی عەرەبستان بە تۆمەتی پێکھێنانی شانەی نووستووی تیرۆریستی، تێکدانی ئاسایشتی گشتی و ئاژاوەنانەوەی ئەتنیکی و شێواندنی ڕێکمەندی لە وڵات و زەبروەشاندن لە ئاشتی و ئۆقرەیی کۆمەڵایەتی سزا دراون.
جێگای ئاماژەیە کە جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانەکان لە شارەکانی ڕیازی پایتەخت و مەدینە و قەسیم و عەسیر و ناوچەی شەرقییە بووە، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی شیعە مەزهەبن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە لە ساڵی ڕابردووی ٢٠١٨دا بڕیاری کوشتن بەسەر ١٤٠ کەس لە عەرەبستاندا جێبەجێ کراوە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ١٠٠ کەس سزای کوشتنیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.
ڕژێمی ئالی سەعود ھەموو ساڵێک کۆمەڵێکی زۆر لە نەیارانی خۆی بە مەبەستی بەرنگاربوونەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم بە قورسی سزا دەدات.
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ھەتا ئێستا بە دەرکردنی چەندین بەیاننامە داوای لە ڕژێمی سەعودی کردووە کە لە بارەی ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە عەرەبستاندا ڕوونکردنەوە بدات.
عەرەبستانی سەعودی تەنیا وڵاتێکە لە جیھاندا کە بڕیاری کوشتن بە مل پەڕاندن جێبەجێ دەکات.