لاریجانی: هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکاییەکان، پیشاندەری لێشێواو بوونیانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i361938-لاریجانی_هەنگاوە_دژە_ئێرانییەکانی_ئەمریکاییەکان_پیشاندەری_لێشێواو_بوونیانە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکاییەکانی پیشاندەری لێشێواوی و بێ بەرنامەیی ئەوان زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2019 09:34 Asia/Tehran
  • لاریجانی: هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکاییەکان، پیشاندەری لێشێواو بوونیانە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکاییەکانی پیشاندەری لێشێواوی و بێ بەرنامەیی ئەوان زانی.

''عەلی لاریجانی" ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێراندا وتی: کردەوەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ڕژێمی ئەمریکا دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و نوێ کردنەوەی ماوەی ژماڕیک لە بایکۆتەکانی هاوپێوەند بە چالاکیی ئاشتیانەیی ئەتۆمیی ئێران، هەوڵێکە لە پێناو بەدیهێنانی سەرلێشێواوی نێودەوڵەتی.

لاریجانی جەختی کرد: کاربەدەستانی ئەمریکایی شەڕێکی سایکۆلۆژیکیان دژ بە ئێران وەڕێ خستووە بەڵام هەر وەک جاران دیسان شکست دێنن و بە ئامانجی خۆیان ناگەن.

دەوڵەتی ئەمریکا ٢٢ی ئاپریلی ٢٠١٩ رایگەیاند؛ ماوەی مەعافییەتە بایکۆتییەکانی کڕیارانی نەوتی ئێران لە دووەمی مانگی مەیی ئەمساڵەوە نوێ ناکاتەوە.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ؛ عەرەبستان و ئیمارات بەڵیناین داوە کەم و کەسریی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لەبەر بایکۆت کرانی نەوتی ئێران قەرەبوو بکەنەوە.