May 11, 2019 16:20 Asia/Tehran
  • عێراقچی

جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی هۆکاری زۆرێک لە کێشە و گرفتەکان لە ئەفغانستانن ودەبێ بەرپرسایەتی خۆیان لەهەمبەر کوچبەرانی ئەفغانی جێ بەجێ بکەن.

" سەیید عەباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە بە ئاماژەدان بە خراپ لێگەیشتن لە قسەکانی ئەم دواییەی لە بارەی کۆچبەرانی ئەفغان وتی: باسی دەرکردن وگەڕاندنەوەی کۆچبەرانی ئەفغان لە ئێران لەئارادانیە ، بەڵام کەسانێک کە هۆکاری زۆرێک لە کێشە وگرفت وپرسەکان لە ئەفغانستانن دەبێ بەرپرسایەتیەکانیان جێ بەجێ بکەن وبەجێ بهێنن. جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: هۆکاری کێشە وگروفت وئاوارەبوونی خەڵکی ئەفغانستان سەرەتا ڕۆژئاواییەکان وکەسانێکن کە گروپی تیرۆریستیان بە دی هێنا وپشتیوانیان لیی کردن،کەسانێکن کە هێزە سەربازیەکانیان هەناردە ئەفغانستان وبنکەی سەربازیان لەو وڵاتە دروست کرد وشەڕیان وەڕێ خست. عێراقیچی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ئێران چل ساڵە کە میوانداری برایان وخۆشکانی ئەفغانە ، پیداگری کرد: ئەمریکی وڕۆژئاواییەکان هۆکاری ئاوارە بوونی خەڵکی ئەفغانستانن ونابێ چاوەڕوانیان بێت کە تەنیا ئێران خەرجی ئەم کارە بدات. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوە وتی: "کۆچبەری" بەرپرسایەتێکی نێودەوڵەتیە وئێران هەتا ئێستاکە فرەتر لە توانایی خۆی بەرپرسایەتیەکانی جێ بەجێ کردووە وهەمدیسان یارمەتیش دەدات بەڵام ئوروپاییەکانیش دەبێ بەرپرسایەتیەکانی خۆیان لەم بارەوە جێ بەجێ بکەن ومەسەلەکە بە جدیەت پێوشوێن بگرن .

سەرپەیڤ