جەهانگیری: ترەمپ بە هەڕەشەکانی ئەوپەڕی نائاشنا بوونی خۆی لەگەڵ مێژووی ئێرانی سەلماند
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە تویتەڕ هەڕەشە و گوڕەشەکەی ئەمدواییەی ترەمپ دژ بە ئێران وتی: ترەمپ بەو هەڕەشە و گوڕەشانەی ئەوەی سەلماند کە تا چ رادەیەک ئاشنایەتی لە گەڵ مێژوویی ئێران نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئیسحاق جەهانگیری" ئێوارەی دووشەممە وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکایی دەبێ ماوەیەک کات دانێن بۆ موتاڵای مێژوویی ئێران تا بزانن ئەم وڵاتە چ جێگە و پێگەیەکی لە درێژەیی مێژوویی جیهاندا هەبووە و بە قازانجیان نییە کە لەگەڵ ئێران شەڕ بکەن.
جەهانگیری بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرپرسان نابێ بایەخ بە قسە و بۆچوونە دژ بە یەکەکانی ئەمریکاییەکان بدەن، راشکاوانە ڕایگەیاند: هەموو بەرپرسان دەبێ هەوڵی خۆیان تەرکیز بکەنە سەر مەسەلەی گەشانەوەی ئێران.
ئیسحاق جەهانگیری بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکاییەکان هەوڵ دەدەن کە خەڵکی ئێران بەرامبەر بە داهاتوویان هیوابڕاو بن، وتیشی: لەم قۆناغە زەمەنییەدا ئەرکی سەرشانی هەموو بەرپرسانە کە هەوڵ بدەن بۆ بەرز ڕاگرتنی ویست و ورەی خەڵک.
جەهانگیری بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دیپلۆماسیی وشیارانەی توانی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تەریک بخاتەوە، راشکاوانە رایگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بەرگری لە هەڵوێستەکانی ئێران کردووە.
"دۆ ناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی شەڕە سەرزارەکییەکانی دژ بە ئێران، لە پەیامێکی تویتەریدا هەڕەشەی شەڕ و تیابردنی لە ئێران کرد.