دیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i363942-دیداری_سەرۆک_وەزیرانی_ژاپۆن_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی چوارشەممە لە کۆمەڵەبینای فەرھەنگیی مێژوویی سەعدئابادی تاران دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2019 11:21 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی چوارشەممە لە کۆمەڵەبینای فەرھەنگیی مێژوویی سەعدئابادی تاران دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «ئابێ شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەم دیدارەدا سەبارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گرینگترین کێشەکانی ناوچەکەو جیھان وتووێژیان کرد.

دوای ئەم دیدارە ، دانوستانی شاندە سیاسی و ئابوورییەکانی دوو وڵات بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەستی پێ کرا.

«ئابێ شینزۆ» کە ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنج شەممە چاوی بە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش کەوت.