حوزه‌یران 30, 2019 14:17 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان: تەنیا ڕێگای ڕزگاریی ترەمپ گۆڕدرانی هەڵس و  کەوتی بەرامبەر بە ئێرانە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسیی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: تەنیا ڕێگای ڕزگاریی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گۆڕدرانی هەڵس و کەوتی لەهەمبەر لۆژیکی پتەوی ڕێبەری و گەلی مەزنی ئێرانە.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسیی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی یەکشەممە لە تویتەردا نووسی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێگەیەکدا نییە کە تەنانەت باسی بایکۆت کردنی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش بکات.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دووشەممە ٢٤ی ژووەن بە واژۆ و مۆر کردنی فەرمانێکی کارگێڕی، بایکۆتی نوێی بە سەر ئێران داسەپاند و هەروەها نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ٨ کەسایەتیی پایەبەرزی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیشی بایکۆت کرد.

ئەمیرعەبدوڵاهیان چەن ڕۆژ لەمەوبەر و پاش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری ئەمریکاییش وشداری دا بە  ترەمپ  و وتی: بێتوو یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرن، ئەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە کۆتایی ئەو گۆبەنە دیاری دەکات.

لە یەکەم کاژێرەکانی سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠ی ژوەن) فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی مۆدیلی «گلۆباڵ هاوک» Global Hawkی ئەمریکا پاش هاتنە نێو سنووری ئاسمانیی وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی بەرامبەر بە چیای موبارەکی پارێزگای هورموزگان (باشووری ئێران) کەوتەبەر هێرشی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و کەوتە خوارەوە. کاربەدەستانی ئەمریکایی بانگەشەیان کردبوو کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەچۆتە نێو سنووری ئاسمانیی ئێرانەوە و لە ئاسمانی ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا وەبەر پەلامار کەوتووە لە کاتێکدا کە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکاییە هاتۆتە نێو سنووری ئاسمانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ناوچەی بەرامبەر بە چیای موبارەک لە پارێزگای باشووریی هورموزگاندا.

 

سەرپەیڤ