ته‌مووز 08, 2019 12:25 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە : ئەگەر ئوروپیەکان درێژە بدەن بە قسەدەرمانی، ئێران هەنگاوی سێهەمی پتەوتر دەبێ

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : ئەگەر وڵاتانی باقیماوی نێو رێککەوتنی ناڤۆکی بە تایبەت ئوروپیەکان بەڵێنەکانی خۆیان بە جێ نەهێنن و درێژە بدەن بە قسە دەرمانی ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەنگاوی سێهەم قایمتر هەڵدەگرێ .

سەید عەباس موسەوی روژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ پەیامنێرانی نێوخۆیی و بیانی بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی دەرفەتی 60 رۆژەی تاران بە ئوروپیەکان و دەسپێ بوونی هەنگاوی دوهەمی کەمکردنەوەی پێبەندیە ئەتۆمیەکانی ئێران ، جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی بەرژەوەندیی نیشتمانیی و ئاسایشی نیشتمانیی خۆی بڕیاری سەربەخۆ ئەدات .

 موسەوی لە بارەی بێ کرداریی ئورپیەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی و کاردانەوەیان بە کەمبوونەوەی پێبەندیەکانی ئێران وتیشی : تاران هەنگاوی خۆی لە کەمکردنەوەی پێبەندیەکانی دەستپێکردووە و رایگەیاندووە لە نێوان ماف و ئەرکەکانی بە چوونەدەری ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی و بێ کرداریی ئوروپیەکان ڕێکهاتنەویەک نیە .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : ئێران بۆی هەیە لە حاندی بێ کردەیی ئوروپا کاردانەوەی هەبێ و ئەم کاردانەوە مەنتقی و مافەوانیی و بە گوێرەی بڕگەکانی 26 و 36 ی رێککەوتنی ناڤۆکیە .

 موسەوی لە بارەی وتووێژی تەلەفۆنیی ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی  ئێرانیش گوتی : باسی دانوستان لە ئاردانیە بەڵکوو  باسی چۆنیەتی جێبەجێ کرانی رێککەوتنی ناڤۆکی  دوای کشانەوەی ئەمریکایە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی دوایین رەوشی بەدواداچوونەکان لە دوو نەوتبەری ئێرانیی دەسبەسەرداگیراو لە لایەن سعودی و بەریتانیا گوتی : نەوتبەرێک کە لە عەرەبستانە ، کێشەی تەکنیکی تێکەوتووە و داوای فریاگوزاری کردووە کە گوازراوەتەوە بۆ بەندەرێکی سعودی و بەدواداچونی مافەوانی و تەکنییکی لەم بارەوە بەردەوامە .

موسەوی لە بارەی گەمیە نەوتبەرە ئێرانیەکەی راگیراو لە جەبەل تاریقیش گوتی : هەنگاوی سیاسی و ماوفەوانیی بەشێوەی شێلگیرانە لە ئارادایە و لەو ئاڕاستەیەدا دووجار باڵیۆزی بەریتانیا بۆ وەزاڕەتی دەرەوە بانگكراوە و لە گەڵ چەند دیپلۆماتی ئوروپایی راوێژ کراوە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی ئامادەبوونی شاندێک لە تالیبان لە تاران و رۆڵی ئێران لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئەفغانستانیش گوتی : ئێران وەک دەورگێڕێکی کارا لە ناوچەکەدا بە دوای ئاشتی و سەقام دایە کە هەم  لە گەڵ حکومەتی ئەفغانستان و هەم  لە گەڵ وڵاتانێک کە دەتوانن لە جێگیربوونی ئاشتی و سەقام  لەم وڵاتەدا کاریگەربن ، پێوەندی هەیە .

 

سەرپەیڤ