کوژرانی چەند تیرۆریست لە رۆژاوای ئێران
تهمووز 27, 2019 10:49 Asia/Tehran
پێوەندیە گشتیەکانی قەرارگای حەمزە ی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی باسی کوژرانی چەند تیرۆریستێک دەکات لە رۆژاوای ئێران .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا(د.خ) بە هۆی پێکادانی سنوورەوانی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی دژە شۆڕش لە ناوچەی دەڵە مەرزی سەوڵاوا،ژمارێک لە چەکدارانی دژە شۆڕش بریندار بوون و کوژران و ژمارەیەکیش هەڵاتن کە هێزەکانی سوپای پاسداران بە دوایاندا دەگەڕێن.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە لەم شەڕەدا ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندی لە چەکدارانی دژە شۆڕش دۆزراوەتەوە.
هەروەها هێزێکی سوپای بەیتولموقەدەس بە ناوی ستوان دووەمی پاسدار سەید هادی ئوجاق بریندار بوو کە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە شەهید بوو.