ته‌مووز 28, 2019 16:03 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی: بوونی هێزی بیانی هۆکاری سەرەکی ئالۆزی لە ناوچەکەدا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پێداگری کرد کە بوونی هێزی بیانی و دەرەکی نەک تەنیا هیچ یارمەتیەک بە ئاسایشتی ناوچەکە نادات، بەڵکوو هۆکاری سەرەکی ئالۆزی نانەوەشە.

"حەسەن ڕۆحانی" رۆژی یەکشەممە لە دیداری"یوسف بن عەلەوی" وەزیری دەرەوەی عۆمان لە تاران، بەباسکردنیی ئەمەی کە ئێران و عۆممان بەرپرسایەتی سەرەکی دابینی ئاسایشت لە ناوچەی گەرووی هۆرمۆزیان لە ئەستۆدایە،گوتی: ئێران  بەردەوام هەوڵ ئەدات تا دەریای عۆممان،کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز ڕێگایەکی  ئەمن و جێ دڵنیایی بۆ گەمیەوانی ئازادی نێو دەوڵەتی بێت.

سەرۆک کۆماری ئێران، بنیات نانەوەی سوریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەم وڵاتە و هەوڵ دان بۆ پێشگرتن بە کوشتاری خەڵکی بێتاوانی یەمەنی لە وینەی پرسە گرنگەکان زانیوە لە تەعامۆلەکانی ناوچەیی و گوتیشی: دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی،کوشتار وهەڵوەدا کردنی خەڵکی فەلەستین،لە ژێرناوی سەودای سەدە،جێ نیگەرانییە.

ڕۆحانی ، بە ئاماژە کردن بەمەی ئێران لە هیچ خولێک دەستپێکەرەوەی ئالۆزی نەبووە لەگەڵ کەسانی دیکە ونابێت، گوتی: ئالۆزییەکانی ئەمرۆی ناوچە، ڕیشەی لە چوونە دەری یەکلایانەی ئەمریکا لە ڕیککەوتنی بەرجام و بۆچوونەکانیی پوو وچەلی دەوڵەتی ئەم وڵاتە دا هەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها کردەوەی بەریتانیا لەمەر دەستگرتن بە سەر نەوتبەری ئێرانی لە جەبەل ئەلتاریقی بە نایاسایی زانی و جەختیکرد: ئێران هەروا بە دەستەلاتەوە بەرامبەر هەرچەشنە سەرپێچیکردن لە یاساکان وا ئاسایشتی گەمیەوانی لە کەنداوی فارس،گەرووی هۆزمۆز و دەریای عۆممان بخاتە مەترسییەوە،ڕادەوەستێت.

"یوسف بن عەلەوی"وەزیری دەرەوەی عۆممانیش لەم دیدارە پێوەندییەکانی ئێران و عۆممانی بە دۆستانە و برایانە زانی و گوتی: ئەمرۆ ناوچە خەریکی تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ساختەیەو بەدڵنیاییەوە بەدی هێنانی ئاسایشتی پاوەجێی و ڕاستەقینە لە ناوچە بەبێ ئامادەبوونی ئێران، گونجاو نابێت.

 

سەرپەیڤ