ڕۆحانی: ئێران لە دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی و سەروەری و یەکگرتوویی ئەفغانستان پشتگری دەکات
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەباسکردنی ئەمەی کە تاران لە دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی و سەروەری و یەکگرتوویی ئەفغانستان پشتگری دەکات گوتی: ئێران بۆ یارمەتی دان بە نانەوەی ئاسایشتی پاوەجێی،ئاشتییەکی بتەو و تەکووزی نیشتمانی لە ئەفغانستان بەردەوام ئامادەیە.
"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی یەکشەممە دوای وەرگرتنیی نامەی مانەوەی"عەبدولغەفوور لیوال" باڵوێزی تازەی ئەفغانستان لەتاران، هاودەنگی و هاودڵی لە نیوان هۆزەکان وئایینزا جۆر بەجۆرەکان لە ئەفغانستانی بە گرنگ زانی و گوتیشی: هیچ چەشنە ئاشتییەک بەبێ دەنگی خەڵکی و نوێنەرانی ئەوان مانایەکی نییە و ئێران لە سەروەری و دەنگی خەڵکی ئەفغانستان و نوێنەرانی ئەوان پشتگری دەکات.
ڕۆحانی بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان لە هەرکام لە وڵاتانی ناوچەکە، گرفت بەدیهێنەرە گوتیشی: ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان هیچ سوودێکی بۆ ئاسایشتی ئەم وڵاتە نییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەمەی کە ئێران بەردەوام لە رۆژانی ئەستەم و دژوار لە تەنیشت خەڵکی ئەفغانستان دا بووە، پەلامارە ترۆریستییەکان لە ئەفغانستانی بە هەژێنەر و خەمبار وەسف کرد وئەم پەلامارانەی شەرمەزار کردووە.
"عەبدولغەفوور لیوال" باڵوێزی تازەی ئەفغانستان لە تاران لەم دیدارە دوای پێشکەش کردنی نامەی مانەوەی خۆی، هاوکات لەگەڵ ڕیزگرتن لە پشتگرییەکانی ئێران لە دەوڵەت و گەلی ئەفغانستان، گوتی: گەل و دەوڵەتی ئەفغانستان ڕێز دەگرن لە میوانداری باشی گەلی مەزنی ئێران لە کۆچەرە ئەفغانییەکان . لیوال هەر وەها بەجەختکردنەوە لە سەر ئەمەی ئەفغانستان پەرەی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران بە گرنگ دەزانێ،بەڕاشکاوی گوتی: ئەفغانستان بە هیچ کلۆجێ ئیزن نادات، لە خاکی ئەم وڵاتە دژی ئێران کەڵک وەربگرن.