ئاب 19, 2019 16:42 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: خەباتکارانی ئەنساروڵای یەمەن وبەرەی خۆڕاگری دەستیان ڕاگەیشتووە بە زانستی دروست کردنی چەکی ستراتژی وبە فڕٶکەی بێ فڕۆکەوان وموشەکەکانیان لە بەرانبەر دوژمن ڕادەوەستن .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما، سەردار سەرلەشکەر پاسدار " محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە تاران ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە عەرەبستان بە پشتیوانی ستکباری جیهانی ،فرەتر لە پێنج ساڵە کە یەمەنیان داوەتە بەر دەسدرێژی وبومبارانی ئاسمانی ، وتی: پاوەجیی وتوانایی ئەنساروڵڵا و سەربەرزی خەڵکی یەمەن بووە بە هۆ کە دەسدرێژان بە هیچکام لە مەبەست وئامانجەکانیان دەستیان ڕانەگات. سەرلەشکەر باقری هەروەها بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری لەسەر تیرۆریستەکانی تەکفیری لە وڵاتانی عێراق وسووریا وتی" : هەوڵەکانی ئەمڕۆی بەرەی خۆڕاگری ، بوار وبەستێن چێ کەری کرانەوەی ڕێبازی قودسی پیرۆزدەبێت بۆ موسوڵمانانی جیهان. سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەیشی کردە توانایی ودەسەڵاتی حێزبۆڵڵای لوبنان ووتی: حێزبۆڵلای لوبنان لەم وڵاتە هاوڕیی زۆری هەیە وخەریکی بەرەو پێش بردنی مەبەست وئامانجەکانی بەرەی خۆڕاگری لە بەرانبەر زیدەخوازی وبەکرێگیراوانی زایۆنیە. سەرلەشکەرباقری بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئەمڕۆ هەوڵی ئەمریکا لە بەشی هاوپەیمان سازی وپیلان نانەوە نوێکان لە کەنداوی فارس هەرەسی هێناوە وتی: بە پێی هەموو پیلانەکان ، فروفێل، شەڕی داسەپاوو بەدی هێنانی ناهێوری ، ئەمڕۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو پەڕی دەسەڵات وپاوەجیی وتوانا دایە وبە دەسەڵات وبە تواناییەوە درێژە ئەدات بە ڕێگە وڕێبازی خۆی. 

سەرپەیڤ