پەردە لادان لە سیستێمی خۆجێی باوەر 373 بە ئامادەبوونیی سەرۆک کۆماری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i367494-پەردە_لادان_لە_سیستێمی_خۆجێی_باوەر_373_بە_ئامادەبوونیی_سەرۆک_کۆماری_ئێران
هاوکات لەگەڵ ٣١ـی گەڵاوێژ (٢٢ـی ئاگۆست) ڕۆژی پیشەسازی بەرەڤانی لە ئێران ، سیستێمی خۆجێی پەدافەندی بۆرد و بەرزایی بانی باوەر 373بەئامادەبوونی "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پەردەی لە سەر لادرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2019 12:28 Asia/Tehran
  • پەردە لادان لە سیستێمی خۆجێی باوەر 373 بە ئامادەبوونیی سەرۆک کۆماری ئێران

هاوکات لەگەڵ ٣١ـی گەڵاوێژ (٢٢ـی ئاگۆست) ڕۆژی پیشەسازی بەرەڤانی لە ئێران ، سیستێمی خۆجێی پەدافەندی بۆرد و بەرزایی بانی باوەر 373بەئامادەبوونی "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پەردەی لە سەر لادرا.

بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆن، سیستێمی باوەر373 گرنگترین پرۆژەی مووشەکی پەدافەندی خۆجێی ئێرانە کە پرۆسەی وەبەرهێنانی لە چەند ساڵ لەوەپێش دەستپێکراوە.

ئەم سیستێمی مووشەکییە بە توانایی بەرەڤانی لە فەزا لە ئاستەکانیی خوارتر تا بەرزایی ٦٥ کیلومەتری هەیە و بۆردی  نزیک ٣٠٠ کیلومەترە.

سیستێمی مووشەکی 373 ڕێک لەگەڵ بارودۆخی ڕۆژ گەڵاڵە ڕێژی و بەرهەم هاتووە و توانایی دۆزینەوە و ناسکردن و ئەولەویەت بەندی هاوکات ١٠٠ ئامانجی هەیە و دەتوانێ  هاوکات بەرەو ڕووی شەس ئامانج بێتەوە.