رۆحانی: ئێران لەهەوڵی کێشەو ئاریشەنانەوە لەگەڵ جیهاندا نییە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە تاران لەهەوڵی کێشەنانەوە لەجیهاندا نییە، پێی داگرت: ئێران خوازیاری چەسپاندنی ئاسایش لەناوچەو جیهانداو هەروەها هاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی دۆست وبرادەرە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەڕێوڕەسمی دەسپێکرانی هەڵمەتی کارگێڕیی چێکرانی١١٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەتاران، بەئاماژە بەوەی کە وڵاتێک ناتوانێ ئێران شکست پێ بێنێ، وتی: ئەوانەی بەترۆریزمی ئابوری، خەڵکی ئێرانیان بایکۆت کردووە، دەبێ بگەڕێنەوە سەر وادە و ئەو ڕەوتە هەڵەی هەڵیان بژاردووە و بەڕێز و ئیحترامەوە، مافەکانی گەلی ئێران بەڕەسمییەت بناسن.
رۆحانی پێی داگرت: بێ دەست هەڵگرتن لە بایکۆت و پەیوەندیی دوژمنکارانە، گۆڕانکاری لەپەیوەندیی نێوان ئێران وئەمریکادا بەدی نایە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە ئیدیعای ئەمریکییەکان لەمەڕ ئەوەی کە ئێران لەهەوڵی چێکردنی چەکی ئەتۆمی دایە، وتی: ئێران سازکردنی چەکی ئەتۆمی پێوشوێن ناگرێ چونکە ئیرادەو دوکتوریەنی سەربازیی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای چەکە یاساییەکانە.
رۆحانی هەروەها پێی داگرت: ئەو سیاسەتەی ئێران لەبەر ترس لەدوژمن نییە، بەڵکوو لەبەر بڕوا، ئەخلاقیات و فەتوای ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەشی کرد بە درێژەی دانوستانەکانی تاران لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و وتی: ئەگەر لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە، بگەڕێنەوە سەر وادەو بەڵێنیەکانیان، ئێرانیش وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ دەکا.