ئاب 30, 2019 11:09 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی شەهید بوونی ڕەجایی و باهونەر؛ ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئێران

ئەمڕۆ ( هەینی) ٣٠ی ئاگوستی ٢٠١٩ (هەشتەمی خەرمانان) ، ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێران لە ساڵی ١٩٨١ و ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراندایە.

٣٠ی ئاگوستی ١٩٨١ (هەشتەمی خەرمانانی ١٣٦٠) ساڵڕۆژی شەهید بوونی مەزڵوومانەی "محەممەد عەلی ڕەجایی" سەرۆک کۆمار و "محەممەد جەواد باهونەر" سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێران ،هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک لە ئەندامانی لێژنەی دەوڵەت لە تەقینەوەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانیدایە.

ئەو تەقینەوەیە لە لایەن  گرووپی تیرۆریستیی مونافقینەوە ئەنجام درا.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ زیاتر لە ١٧٠٠٠ شاروومەند و بەرپرسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە تیرۆر کراون.

ئەندامانی گەرووپی مونافقین پاش ئەوەی کردەوە  تیرۆریستییەکانیان لە ئێران جێبەجێ کرد سەرەتا هەڵاتن بۆ پاریس و پاشان لە ئێراق سەقامگیر بوون.

لە ساڵی ١٩١٩ و ١٩٩٢ سەدام دیکتاتۆری لە سێدارە دراوی ئێراق، مونافقینی کردە ئامرازێک بۆ سەرکوت کردنی کوردەکان و ئۆپەراسیۆنی ژینوسایدی کوردەکانی ئێراقی لە ڕێگای ئەوانەوە جێبەجێ کرد کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران ژن و پیاو و منداڵی کورد.

بە هاتنی ئەمریکا بۆ ئێراق، گرووپی مونافقین لە ژێر سێبەری داکۆکیی ئەمریکا مایەوە و ماوەیەک لە ئۆردوگای "لیبیرتی" مانەوە و پاشان بە پشتیوانیی لۆبیی ئەمریکا و بەریتانیا و بە وادە و بەڵێنێکی زۆر بەڕێ کران بۆ ئاڵبانی بۆ ئەوەی لەو وڵاتەدا بتوانن ئازادنە چالاکی بکەن.

ئەوە لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لە پشتیوانانی سەرەکیی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین، خۆیان ڕێگایان بەو تیرۆریستانە نەدا کە لە خاکی ئەواندا نیشتەجێ ببن.

سەرپەیڤ