ئێران بوردمانی گرتووخانەی یەخسیران لە پارێزگای " زومار"ی یەمەنی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی سەبارەت بە بوردمانی گرتووخانەی یەخسیران لە پارێزگای زوماری یەمەنی کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس ئیدانە کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیدارەی گشتیی هەواڵدەری و کاروباری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە بە وتنی ئەوەی کە گرتووخانەی یەخسیرانی پارێزگای زومار لە لایەن حەشیمەتی خاچی سوورەوە ناسراوە و نوێنەرانی ئەو حەشیمەتەش چەن جار سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە وتیی بوردمانی گرتووخانەی یەخسیران نوێترین جەنایەتی جەنگی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەنە و لاپەڕەیەکی دیکە لەسەر جەنایەتی دەسدرێژکارانە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی پەژارەی خۆی لە جەنایەتەکانی نوێ عەرەبستان لە یەمەن وتیشی : ئ ەو جەنایەتگەلە بە گەکگەلی ئەمریکایی و بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە لایەن دەسدرێژکارانی سەربازی بۆ سەر یەمەن بە دی دێت و بێ گوکان خەڵکی یەمەن ئەو وڵاتانە بە شەریک و وڵامدەری ئەو جەنایەتگەلە دەزانن . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی س ەعوودی شەوی یەکشەمە پارێزگای زومار بۆ وێنە گرتووخانەی یەخسیرانیان ناس کرد و بوردمانیان کرد کە بە پێی ڕاگەیندرانی کاربەدەستانی یەمەنی لانیکەم 50 کەس لە یەخسیران کوژران و نزیکەی 100 کەسیش بریندار بوون.