سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دووشەمە دەچێتە نیویورک
سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری کردن لە حەفتاو چوارەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سبەینێ دووشەمە سەردانی نیویورک دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا پەروێز ئیسماعیلی جێگری پەیوەندیەکان و زانیاری گەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە وتی حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سەفەرەدا جگە لە وتاردان لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە گەڵ بەڕێوەبەرانی باڵا و بلیمەتانی مێدیایی بەشداربوو لە نیویورک و کۆمەڵێک بلیمەتانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکاش ددیار و وتووێژ دەکات . ئیسماعیلی هەروەها باسی کرد لە وتووێژی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ بڕێک لە مێدیا نێونەتەوەییەکان و بەڕێوە چوونی کونفڕانسی هەواڵیی گشتیی لە کۆتایی سەفەرەکەیدا و وتیشی : ڕوحانی لە سەفەریدا بۆ بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بە ئەگەری زۆر بڕێک لە سەروکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش دیدار و وتووێژ دەکات .