ئه‌یلوول 23, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • رۆحانی : تەریک خرانەوەی ئێستای ئەمریکا لە مێژووی دوژمنایەتی لەگەڵ ئێراندا، کەم وێنەیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەریک خرانەوەی ئێستای ئەمریکا لەمێژووی دوژمنایەتی لەگەڵ ئێرانی بە دەگمەن وکەم وێنە ناوبرد.

"حەسەن رۆحانی" رۆژی دووشەممە پێش وەڕێکەوتن بەرەو نیۆیۆرک بۆ بەشداربوون لە حەفتاو چوارەمین کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران ولەنێو پەیامنێراندا وتی: ئەمڕۆ لەمەڕ پرسی کەمکرانی ئاستی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی جیهان، ئەمریکا ئیدانە دەکەن و تەنانەت لەسەر داوای واشنگتۆن بۆ هێنانەئارای پرسەکە لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش، کەمتەرخەمن.

رۆحانی، بایکۆتە زاڵمانەکان دژ بەگەلی ئێرانی بەنیشانەی داماویی و دەستەوەسانی ئەمریکییەکان زانی و وتی: گەلی ئێران لەهەمبەر گەمارۆ و ئابلۆقەکان و دوژمناندا، بەدەسەڵاتەوە ڕاوەستاوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی تۆمەت پاڵدانەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لەمەڕ هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆش وتی: ئەمریکا دەیەوێ بەتەواوەتی ناوچە بخاتەژێر دەسەڵاتی خۆی و گشت نەوتی ناوچەی رۆژهەڵاتی عەرەبستانی لەدەستدابێ.

رۆحانی هەروەها بەئاماژە بە گەڵاڵەی ئاشتیی هورموز کە بڕیارە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شی بکاتەوە، وتی: ئەو گەڵاڵەیە بەجیهانیان ڕادەگەیێنێ کە ئێران لەدووی ئاشتەواییەکی درێژماوە لەناوچە دایە.

رۆحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران بەهێنانەئارای گەڵاڵەی ئاشتیی هورموز، هاوکاریی گشتیی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس پێوشوێن دەگرێ، وتی: ئەمریکییەکان لەساڵی٢٠٠١ ـەدوە لەناوچەن بەڵام هیچ کات نەیانتوانی لەناوچەدا هێمنی وئاسایش بەدی بێنن بۆیە دەبێ کێشەکانی ناوچە بەدەست وڵاتانی ناوچەوە چارەسەر بکرێ.

سەرپەیڤ