ئه‌یلوول 24, 2019 19:11 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی  دەرڤەی ئێران لەمەڕ مەحکووم کردنی بەیاننامەی سەرانی سێ وڵات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگەشەی نابەرپرسانەی سێ وڵاتی بەریتانیا،ئەڵمانیا و فەرەنسا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ پەلاماری هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر دامەزراوەنەوتییەکانی "ئارامکۆ"ـی عەرەبستانی شەرمەزار کرد.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران  رۆژی سێشەممە بە دەرکردنی بەیننامەیەک ڕایگەیاند: تۆمەتبارکردنیی دەوڵەتێکی دیکە لەبارەی پەلامارێک کەلە درێژەی شەڕیکی تۆکمە وتەواو لە نێوان لایەنی سەعوودی و یەمەنی ئەنجامدراوە و لایەنی یەمەنی یش بە فەرمی ئەنجامدانیی گرتۆتە ئەستۆوە،کردەوەیەکی دنە دەرانە و بە تووندی تێکدەرانەیە. لەم بەیاننامەیە دا هاتووە: لێدوانە درۆو دەلەسەکان تەنیا ئاگری کاولکاری شەڕ هەڵدەگیرسێنێتەوە و ئەگەری تەشەنا سەندنی لە ناوچەکە زیاتر دەکات.

لەبەیاننامەی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی گوتراوە: بەئامانجی سیاسی  تۆمەتبارکردنیی دەوڵەتەکان   وبەدوور لە ڕاستەقینەکانی  مەیدانی لە تەنیشت سیاسەتەکانی دیکەی لاگرانە لە ڕژیمی منداڵکوژی عەرەبستان بە تایبەت لە رێگای هەناردەی  ئێجگار زۆری چەک و چۆڵ بۆ ئەم وڵاتە، پرۆسەیەکی مەترسیدارە و دواهاتەکانی ئەو لە ئەستۆی سێ وڵاتێکە وا ئەم بەیاننامەیان دەرکردووە .لەبەشی کۆتایی ئەم بەیاننامەیە دا هاتووە : کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تر لە سەر بەشداری وڵاتانی ناوچەکە لە وتوویژ و تەعامۆڵی بنیاتنەر و ڕێکارە جۆر بە جۆرەکان بۆ بردنە سەرەوەی ئاستی ئاسایشت و ئاشتی لە ناوچە دا جەختدەکاتەوە. 

دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حەوتەی ڕابردووی ئەرتەشی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی بەشگەی ئارامکۆ لە رۆژهەڵاتی عەرەبستان، ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئێران وەک بەرپرسی ئەم پەلامارە دەزانن.

سەرپەیڤ