رۆحانی : ئەمریکا ڕێگرە لەبەردەم دانوستاندا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئێران لەبەر مەنتق و ئەو بەڵگەو سەنەدانەی لەدەستی دایە، لەدانوستان ناترسێ و لێی هەڵنایە، وتی: ئەمریکا ڕێگری سەرەکیی بەردەم دانوستانە.
"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی پاش بەشداربوون و وتاردان لە حەفتاو چوارەمین کۆبوونەوەکانی سەرانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک و لەدەسپێکی گەیشتنە تاران لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئێران لەبارودۆخی بایکۆت و لە کەشی ژەهراوی گوشاری زۆرینە، تەنانەت لەچوارچێوەی پێنج کۆیەکدا دانوستان ناکا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە دیدارە جۆراوجۆر و بەرفراوانەکان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە پەراوێزی کۆبووبەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: هیچ کەس و هیچ بەرپرسێک نییە کە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گوشار و بایکۆتی ئەو وڵاتە دژ بەئێران ئیدانە نەکاو هەمووان ڕایان وابوو کە بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کارێکی نەشیاو و هەڵە بوو.
رۆحانی هەروەها وتی: بەشی زۆری بەرپرسانی ئاستی باڵای جیهان لە ئوروپا، ئاسیاو ئەفریقا داوای دیدار لەگەڵ شاندی ئێرانیان دەکرد و لەو هەلەی رەخسابوو پەیام، ستەملێکراوی و لەسەرهەق بوونی گەلی ئێران بۆ کۆمەڵگای جیهانی شی کرایەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: لە پەراوێزی کۆڕی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لایەنە جیاجیاکان ئاگادار کرانەوە کە ئێران لە کەشی ژەهراویدا دانوستان ناکا.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دووشەممەی ڕابردوو بۆ بەشداربوون لە حەفتاو چوارەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە نیۆیۆرک و وێڕای وتاردان لەکۆگەی گشتی و شیکردنەوەی هەڵوێستی ناوچەیی و جیهانیی ئێران، لەگەڵ ژمارێک لە سەرۆکان و بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان دیدار و وتووێژی کرد.