ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران : کۆتایی دروستی شەڕی یەمەن کاریگەری پوزێتیڤی لە ناوچە دەبێت
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەن ماوە لەمەوبەرەوە گەڵاڵەیەکی چوار بڕگەیی بۆ ڕاگیرانی شەڕ لە یەمەن داوە وەبیریشی هێنایەوە : ئەگەر ئەو شەڕە بە شێوەیەکی دروست کوتایی پێی بێت دەتوانێ کاریگەری پوزێتیڤی هەبێت لە ناوچەدا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نوسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە لە دیداری عمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان و شاندی هاوڕێ پەیوەندی ئێران و پاکستانی زۆر قووڵ و نەتەوەیی زانی و جەختیان کرد لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لەو بوارە بۆ پەرەی پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵات . ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی نمونەگەڵێک لە پەیوەندیەکانی قووڵ و نزیک و جەماوەری دوو نەتەوەی ئێران و پاکستان وتیشیان : ڕوانینی کۆماری یئسلامی ئێران بە پاکستان ڕوانین بە برایەکی دراوسێیە . حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وتیشیان : سەرەڕای ئەو دەرفەتە بێ وێنەیە پەیوەندی نێوان دوو نەتەوە دەبێ گەرم و گوڕتر و باشتر لە دۆخی هەنووکەیی بێت و ئاسایشی سنوورەکان دەبێ بەرزتر بێتەوە و بەرنامەکانی بە جێ ماو وەکوو هێڵی بۆری گاز تۆکمە و تەواو بکرێت . ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕێز گرتن لە نیگەرانی دەوڵەتی پاکستان سەبارەت بە دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایش ناوچەی ڕوژئاوای ئاسیا زۆر هەستیار و مەترسیدار زانی و وێڕای جەخت کردن لە سەر وریا بوونی هەمووان لە بە دی هاتنی ڕووداگەلی مەترسیدار پەژارەی دەربڕی لە ڕوڵی کاولکاری بڕێک لە وڵاتانی ناوچە کە لاگری دەکەن لە تاقمە تڕوڕیستەکان لە ئێراق و سووریا و بەدی هێنانی شەڕ و خوێنڕشتن . بەڕێزیان فەرمویوان ئێمە ورەیەکمان بۆ دوژمنی کردن لە گەڵ ئەو وڵاتانەمان نیە بەڵام لە ژێر ئیرادە و فەرمانی ئەمریکا دان و لە پێناو ویست و خواستی ئەمریکا دژی ئێران کار دەکەن . ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەسپێکەری هیچ شەڕێم نەبووە وەبیریشی هێنیاەوە هەڵبەت هەرکەس دەسپێکەری شەڕ بە دژی ئێران بێت بە بێ گۆمان پەژیوان دەبێتەوە . عیمران خان یش لەو دیدارەدا ئێران و پاکستانی بە دوو وڵاتی برادەر زانی و وتی : هاوکاریەکانی تاران و ئیسلم ئاباد دەبێ پەرەی پێی بدرێت و ئێمە لەسەر پەیوەندی لە گەڵ ئێران حسێبێکی تایبەتمان کردووە چونکوو ئێران بە شەریکێکی گرینگ بە تایبەت لە بواری بازەرگانی دەزانین .