تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • زەریف: تاران پێشوازی دەکات لە هەر دەسپێشخەریەک بۆ کۆتایی دان بە شەری یەمەن

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە تاران لە هەر دەسپێشخەرێک بۆ کۆتایی دان بە شەڕی یەمەن پێشوازی دەکات ، پیداگرت": کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە تەنیشت نەتەوەی یەمەن ڕاوەستاوە.

محەممەد جەواد زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەسیرە کە ڕۆژی دوشەممە بڵاو کرایەوە وتی: پێوەندیەکان لەگەڵ عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەمەڕ دۆخی یەمەن بەردەوامە وکۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەر کردەوەیەک کە لە پێناوی کۆتایی دان بە شەڕ لە یەمەن بێت هاوکاری تۆکمە وتەواو دەکات. زەریف هەروەها لە ئامادەیی خۆی بۆ سەفەر بۆ عەرەبستان بە مەبەستی چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان ، لە ئەگەریی دابین کردنی دۆخ، هەواڵی دا. عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان سێزدەی ئۆکتۆبەر لە سەفەرێکی یەک ڕٶژە بۆ تاران لەگەڵ حەزرەتی ئایە تۆڵا خامنەیی ، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وحەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار ووتووێژی کرد. عیمران خان دوو ڕۆژ دوای سەفەر بۆ ئێران ١٥ی ئۆکتۆبەر سەفەری کرد بۆ عەرەبستان . عەرەبستان وئیمارات بە پشتیوانی ئەمریکا وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. کردەوەی ڕۆخێنەری عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن نەتەنیا بووە بە هۆی کەمبوونی مادەی خواردەمەنی ودەرمانی لەم وڵاتە ، بەڵکۆ هەتا ئێستاکە فرەتر لە شازدە هەزار یەمەنی لە دەسدرێژی سەعودیەکان کوژراون وهەزاران کەسیش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ