ڕۆحانی : ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی هەتاوی گەورەترین گەشەی ئابووری جیهانی هەبووە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژدەدان بە دەستکەوتەکانی ئابووری ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوو وتی: ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی هەتاوی گەورەترین گەشەی ئابووری جیهانی هەبووە.
" حەسەن ڕٶحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت وتی: ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی هەتاوی ، سەرەڕای گەشەی ئابووری سەتی ١٢ونێو ، سێ ساڵی بەردەوام، هەلاوەسانی یەک ڕەقەمی هەبووە. ڕۆحانی وتیشێ: لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی هەتاوی هەناردەی ئێران لە هاوردە غەیرە نەوتیەکان پیشکەوت ولە بەنزین ، گازوییل ، گەنم ، تەنانەت دنکەی ڕوونی، وڵات بەرەو خۆبژێوی ڕوێشت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوژمنان پییان وابوو کە بە زەبردان لە بەرجام ، دەتوانن نێزامی ئێران لە ناو بەرن پیداگرت: نەتەوەی ئێران وشیارتر لەوەن کە فرێوی دوژمنان بخون. ڕۆحانی بە پیداگری لەسەر پێویستی بەشداری ئێرانی ئیسلامی لە گوڕەپانی پێشبڕکیکانی سەنعەتی ، زانستی وئابووری ناوچەیی ونێودەوڵەتی ، ڕایگەیاند ، : ئێران بە ڕێباز وڕیگای پێشکەوتن وگەشەی خۆی بە هێز ودەسەلات وسەربەرزیەوە درێژە ئەدات.