تشرینی یه‌که‌م 25, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • ڕوحانی  :شەڕنانەوەی  ئەمریکا ئاگری تیڕوڕیزم گەشتر دەکاتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لە وتاردانی خۆیدا لە دانیشتنی سەرانی وڵاتانی بێ لایەن سیاسەتەکانی یەک لایەنە خوازانەی ئەمریکای بە هۆی سەرەکی سەرهەڵدانی تڕوڕیزم لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان زانی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  بنکەی  زانیاری گەیاندنی  دەوڵەت  حەسەنی ڕوحانی  لە هەژدەهەمین  دانیشتنی نی ئەندامی بزووتنەوەی  بێ لایەنەکان  لە ڕۆژی هەینی لە باکووی پێتەختی   ئازەربایجان  وتی : شەڕنانەوەکانی  ئەمریکا  میلیاردان  دولار تێچوو  بۆ وڵاتانی  دیکەی  بە دواوە بووە  و بووەتە  هۆی    هێزمەند بوونی   فیتنە و تڕوڕیزم . سەرۆک کۆماری  ئێران  وتیشی :  بزووتنەوەی  بێ لایەنەکان  بە  پشتیوانی  حەشیمەتی بەرفراوان  و  پانتایی گەورە  و بە سەرەنج بە  دەنگی خۆی  لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە  ئاسانی دەتوانێ  جەمسەرێکی نوێ لە  دەسەڵات  لە جێهان   بە دی بێنێ . ڕوحانی  هەروەها  سەبارەت بە  ئاڵوزییەکانی  ئەم دواییەی  ناوچە  وتی :  تەنیا  ڕێگای  دەرباز بوون  لەو قەیرانگەلە  ڕێزگرتن لە مافی نەتەوەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان  جێ بە جێ کرانی بەڵێنی دەسوەر نەدان  لە کاروباری یەکتر و دامەزراندنی بوارێکی شیاو بۆ گوفتگۆ و هاوکاریە .  ڕوحانی سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئەمنیش  وتی   ئێران لە کوگەی گشتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  گەڵاڵەی" کردەوەی  ئاشتی هورموز " بۆ ئاشتی س ەقام  و دامەرزاندنی   لێکگەیننامەی  بەرانبەر  و پەیوەندی ئاشتی خوازانە و دۆستانە  لە نێوان  وڵاتانی  کەنداوی فارس و گەرووی هورموزە . ڕوحانی  وتیشی  کۆماری ئیسلامی ئ ێران  بڕوای  وایە  سەقام و ئاسایشی  دراوسێیەکان  سەقام و ئاسایشی  جیهانە و دەسڕاگەیشتن بە  ئاسایش و گەشەی ناوچە  تەنیا  لە  ڕێگای  هاوکاری و  بەشداری گشتی دراوسێیەکان مومکینە .  سەرۆک کۆماری  ئێران  بۆ بەشداری  و وتاردان  لە هەژدەهەمین  دانیشتنی سەرانی  وڵاتانی  ئەندامی  بزووتنەوەی بێ لایەنەکان و دیار لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئازەربایجان و بڕێک  لە وڵاتان  ئامادە بوو  لەو دانیشتنە سەردانی باکووی  کردووە .

سەرپەیڤ