ڕوحانی : بایکوتەکانی ئەمریکا کردەوەیەک دژی بڕیارنامە نێونەتەوەییەکانە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ بزانێ ڕێبەری جیهان نیە و وڵاتێک وەکوو وڵاتانی دیکەیە جەختی کرد : بایکوتەکانی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەی سیاسی ئابووریە و کردەویەک دژی یاسا و بڕیارنامە نێونەتەوەییەکانە .
حەسەنی ڕوحانی ڕۆژی سێشەمە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتنامەی خانمی لیندال جین سکز " باڵوێزی نوێ ئوستڕاڵیا لە تاران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە نابێ ڕێگا بدزێت بایکوتە نایاساییەکانی ئەمریکا ببێتە ەمپەرێک لە سەر ڕێگای گەشەی پەیوەندی و هاوکاری نێوان دوو وڵات وتی : وڵاتانی سەربەخۆ دەبێ لە هەمبەر کردەوەکانی نایاسایی ئەمریکا خۆڕاگری بکەن . ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بە بەکارهێنانی بایکوت و گوشار ناتوانێ دەستی ڕابگات بە ئامانجەکانی خۆی وتیشی : نەتەوەی ئێران نەتەوەیەکی گەورەیە کە لەو جۆرە گوشارانە ناترسێت .سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لەناو چوونی بەرجام بە زەرەری جیهان دەبێت وتیشی : سەرەڕای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و بێ بەڵێنی ئوروپاییەکان ئێران هەروا پێبەندە بە بەڵێنەکانی خۆی لەو ڕێککەوتنەدا . خانمی لیندال جین سکز باڵوێزی نوێ ئوستڕالیا لە تارانیش لەو دیدارەدا وێڕای دانی مۆڵەتنامەی خۆی بە ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ئوستڕالیا لاگری لە پاراستنی بەرجام دەکات وتی : هەموو دەبێ پێبەدی بەڵێنەکانی خویان لە بەرجم بن.