کانونی یه‌که‌م 03, 2019 16:37 Asia/Tehran
  •  رۆحانی: وڵاتانی رۆژئاوایی دەبێ لەمەر دابینی ئاسایشتی ناوچەکە دەورێکی چالاکییان هەبێت

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەباسکردنیی ئەمەی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا دەبێ لەمەڕ دابینی ئاسایشتی ناوچە و ئامادەبن و دەور ێکی چالاکیان هەبێت،گوتی: ئێران لەم پێناوە گەڵاڵەی ئاشتی هۆرمۆزی ئاراستە کردووە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە دیداری "یوسف بن عەلەوی" وەزیری دەرەوەی عۆمان لەتاران، بە جەختکردن لە سەر ئەمەی ڕێگایەک جگە لە برایەتی و دۆستایەتی لە نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچەکە نییە،گوتیشی: دەبێ هاوکات لەگەڵ پەرەی هاوکاری،ئاسایشتی ناوچە بەتایبەت لەکەنداوی فارس وگەرووی هۆرمۆز دامەزرێنن ەبر بیگانەکان ڕێگەنەدەن خۆیان لە کاروباری ناوچەکە وەردەن.

ڕۆحانی،قەیرانی یەمەنی لە مەسەلەکان و گرفتەکانیی گرنگی ناوچەکە زانی و بەڕاشکاوی گوتی: شەڕی یەمەن جگە لە وێرانی،کوشتاری خەڵک ،نانەوەی دوژمنایەتی و ڕق وقین لە نێوان خەڵکی دوو وڵات و هەرەشە لە سەروەری یەمەن هیچ دەستکەوتێکی دیکەی نەبووە. ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بەمەی لە ڕوانگەی ئێران هیچ گرفتێک بۆ پەرەی پێوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکانی و پێداچوونەوە لە پێوەندیی لەگەڵ عەرەبستان لەئارا دانییە،گوتی:  سیاسەتەکانی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی لە سوریا،عێراق و لوبنان هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەوان نەبووە و بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەبێ ڕێگای سیاسەتی خۆیان بگۆڕنەوە.

"یوسف بن عەلەوی"  وەزیری دەرەوەی عۆممانیش، پەرەی پێوەندییەکان و هاوکاری ئێران و عۆممانی هاوڕەوت لەگەڵ قازانجەکانیی هەموو وڵاتانی ناوچەکە زانی و گوتیشی: دەستپێشخەری  ئێران لەمەڕ ئاراستە کردنی گەڵاڵەی هۆرمۆز بە دڵنیاییەوە بە قازانجی هەمووان و پەرەی پاوەجێی و ئاسایشتی وڵاتانی ناوچەکەیە.

سەرپەیڤ