فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەقز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i373085-فەرمانی_وەزیری_ناوخۆی_ئێران_سەبارەت_بە_ڕووداوەکەی_سەقز
وەزیری ناوخۆی ئێران بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی زیان پێ‌گەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2019 10:17 Asia/Tehran
  • فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەقز

وەزیری ناوخۆی ئێران بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی زیان پێ‌گەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.

 

 ئاژانسی هەواڵی مێهر راپۆریدا، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێڕاگەیشتن  بە دۆخی زیان پێ‌گەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.

ناوبراو لەو فەرمانەدا وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی لە کەس و کاری کۆچکردووان و بەجێ ماوانی  ڕووداوی دڵەتەزێنی  ئاگرکەوتنەوە لە  هۆڵی  شایی لە شاری سەقز، ڕایگەیاند: پێویستە وێرای لێکدانەوەی وردبینانەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە، خێرا دۆخی زیان پێ‌گەیشتووان و بەجێماوان بەدواداچوونی بۆبکرێ  و لە رێگەی بەرپرسانی هاوپەیوەند بە  پلانی پێویست پەیجۆری پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی ڕووداوی لەو چەشنە بن و هەوڵ بدەن.

شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی (پێرێ شەو) لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی زەماوەندی شاری سەقز ، ا 11 کەس لەوان 5 مناڵ و 5 ئافرەت کە لە ئاهەنگی زەماوندەکەدابوون گیانیان لە دەستدا و 38 کەسی دیکە بریندار بوون .