کانونی یه‌که‌م 18, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئێران ئامادەی پەرەی هاوکاری لەگەڵ مالیزیایە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاگەیاندنی ئامادەیی تاران بۆ پەرەی هاوکاری لەگەڵ کوالالامپوور وتی: ئێران وماڵیزی دەبێ مێکانیزمی نوێی بۆ پەرەی فرەترلە جارانی هاوکاری هاوبەش بەدی بێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی " مەهاتیر محەممەد " سەرۆک وەزیرانی مالیزیا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کوالالامپوور بەڕێوە چوو ، وتی: پەرەی پێوەندی ئابووری ئێران ومالیزی بە قازانجی دوو نەتەوە ودوو دەوڵەتە. ڕۆحانی بە راگەیاندنی ئەمە کە ئێران هۆگری هەیە لەگەڵ مالیزی ئەزمونی سەرکەوتووی نرخنامە بزاردە کان  بۆ گەشەی پێوەندی هاوبەشی تیجاری دوپات بکاتەوە وتی: سەرمایە نانەوەی بەرانبەریش دەبێ لە فەرمانی کاری گەشە وپەرەی پێوەندی ئابووری ئێران ومالیزیا دابێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بەمەکە زەخت وگوشاری ئەمریکا نابێ نەتەوە گەورەکان لەوان ئێران ومالیزیا تەسلیم بکات ڕایگەیاند : ئێران بە گەڵاڵە ڕێژی وخۆراگری گەلی خۆی زەخت وگوشاری ئابووری ئەمریکا ی نۆشۆستی پێ هێنا. رۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە " هەموو ئێمە ئەندامی ئۆمەتی ئیسلامین وهیچ جیاوازیەک لە نێوان مەزهەب وئایینە ئیسلامیەکان دا نیە ، وتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لە بەرانبەر دوژمنی هاوبەش لەگەڵ یەکتر هاوپەیمان بن. " مەهاتیر محەممەد" سەرۆک وەزیرانی مالیزیایش لەم دیدار وچاوپێکەوتنە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە مالیزیا لە ژێر کارتێکەری خۆڕاگری دەوڵەت ونەتەوەی ئێران لە بەرانبە رزەخت وگوشارەکانی ئەمریکا دایە وتی: مالیزی وئێران وەکوو دوو وڵاتی ئیسلامی دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە بارستاکانی زانستی وئابووری بگەنە پێشکەوتنی گەورە. ڕۆحانی بە بانگهێشتی " مەهاتیر محەممەد" سەرۆک وەزیرانی مالیزی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی ،" کوالالامپور ٢٠١٩ سەفەری کردووە بۆ ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ