روحانی : جیهانی ئیسلام رێوشوێنێک بۆ رزگاربوون لە سیستمی دراڤیی ئەمریکا پێشبینی بکات
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە جیهانی ئیسلام لە ئاستی نیشتمانیی و نێودەوڵەتی رووبەڕووی کێشەی تازەسەرهەڵداوە گوتی : جیهانی ئیسلام دەبێ بۆ رزگار بوون لە دەسەڵاتی دوڵار و سیستمی دراڤیی ئەمریکا رێوشوێنێک بگرێتەبەر .
حەسەن روحانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی جڤینی سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی لە کوالالامپوری مالیزا ، کێشەکانی فەرهەنگیی و شوناسی ، گەشە نەکردن و ئابووریی لە گرنگ ترین کێشەکانی تازە سەرهەڵداوی جیهانی ئیسلام لە ئاستی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی ناوبرد .
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە مەترسیی لاوازبوونی شوناسی نیشتمانیی وئیسلامیی و زاڵبوونی کولتوری بیانی ، جددی ترین هەڕەشە بۆسەر جیهانیی ئیسلامیە، وتیشی: شەڕ لە سوریا ویەمەن و کێشە و ئاڵۆوزی لە عێراق و لوبان و لیبی و ئەفغانستان ئەنجامی تێکەڵبوونی توندڕۆیی نێوخۆیی و دەسوەردانی بیانیە .
روحانی هاریکاریی نێوان وڵاتە ئیسلامیەکانی بە پڕەنسیپێکی بێ وێنە زانی و گوتی : ئاوێتەبوونی پتانسێلی سیاسی و ئابووری ، جیهانی ئیسلام دەکاتە بلۆکێکی بەهێز لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی .
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە فەلەستین ئێستاش پرسی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە ، گوتی : لە بیرکردنی دۆزی فەلەستین و سەرقاڵبوون بە پرسی لاوەکی و دووبەرەکی سازکەر لادانێکی گەورەیە .