پێشوازی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە شێوەی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی کرد.
لەم ڕێو ڕەسمە، سەرەتا سروودی نیشتمانی دوو وڵات خوێندرایەوە و"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و "ئابە شنیزۆ" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە گاردی ڕێزگرتنی سەقامگیر لە جێگەی تایبەت سان یان دیت و دوای ئەویش، ئەندامانی دوو لیژنە بە سەرۆکانی دوو وڵات ناسێندران.
دوای ڕێو ڕەسمی پێشوازی فەرمی، رۆحانی و شینزۆ دیداری تاکەکەسییان کرد و وتووێژەکانی هاوبەسی لیژنەکانی پایەبەرزی دوو وڵات بەڕێوە چوو.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەڤدی هاوڕێ هەروەها لە ئێوارێ خوانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کەبە شانازی ڕوحانی بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەکەن. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێش لە سەفەر بۆژاپۆن، سەفەرێکی سێ ڕۆژەی بۆ مالیزیا بووە.
ڕۆحانی لەماوەی مانەوەی لە مالیزیا جگە لە ئامادەبوون و گوتاردان لە کۆری سەران و بەشداربووانی کۆبوونەوەی سەرانی کوالالامپور و هەروەها دانیشتنی"ەئولەویەتەکانی پەرە و کێشەکانی جیهانی ئیسلام"، لەگەڵ"ماهاتیر موحەممەد" سەرۆک وەزیرانی مالیزیا و "سۆڵتان عەبدوڵڵا" پادشای ئەم وڵاتە،:ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا و شیخ"تەمیم بێن حەمەد ئالی سانی" میری قەتەر بە شێوەی جیا جیا دیدار و وتووێژی کرد.