کانونی یه‌که‌م 20, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئاکامی بایکۆتەکەی ئەمریکا بەدژی ئێران قازانجی بۆ هیچ لایەک نەبوو.

سەرک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : شێوازی نایاسایی ئەمریکا بەئاراستەی هاتنەدەری بێ بەڵێنانەی لە ڕێککەوتنەکەی بەرجام هیچ قازانجێکی نەبوو نەبۆ ئەمریکاو نەبۆ هیچ کام لە لایەنەکانی ئەو پەیمان نامەو سەلماندیشی کە بایکۆت چارەنووسێکی نیە جگە لە دۆڕان - دۆڕان .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی ئەو وڵاتەی کردوە ، ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی وتووێژی هاوبەش لەگەڵ شینزۆ ئابە وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە دەبێ سەرجەم وڵاتان وەفادار بن بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی : بایکۆتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بە جۆرێک لە ڕەشەکوژی ئابووری دێتە ئەژمارو ئەو وڵاتانەی کە چالاکن بەئاراستەی خەبات بەدژی ترۆریزم ، دەبێ بەربەرەکانی بکەن لەگەڵ ئەو هەڵوێستە.

ناوبراو وێڕای ئەوەی کە ئێران سەرجەم هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستنی بەرجام بەئاراستەی دابینی بەرژەوەندیەکانی خۆی کردوەو بەردەوامیش دەبێ لەسەری هاوکات داوای لەهەموو لایەنەکانی نێو ڕێککەوتنی بەرجام کرد بەڵێنەکانیان بەڕێوە بەرن ، ناوبراو وتی : دابەزاندنی قۆناغ بە قۆناغی بەڵێنەکانی بەرجام لەلایەن ئێرانەوە لەدوای هاتنەدەری ئەمریکا لەو گرێ بەستە و کەمتەرخەمی ئوروپایی یەکان لەپێناو جی بەجی کردنی بەڵێنەکانیان بەئاراستەی برگەکانی نێو ئەو پەیمانەدا بووە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاشکاوی وتی : تاران بەردەوام بەئامانجی جێگیرکردنی ئاشتی و هێمنایەتی لە ناوچەو جیهان بە یارمەتی و هاوکاری وڵاتانی ناوچەو هاوسێ کانی هەوڵی داوەو هەر لەو پێناوەش دا بروسکە گەلێکیشی بۆ سەرۆکی وڵاتانی ناوچە بەڕی کردوە.

(شێنزۆ ئابەی) سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش لەمیانەی ئەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای دەربڕینی دڵخۆشی خۆی لە سەردانەکەی سەرۆکی ئێران لە وڵاتەکەی وتیشی : ئەوە پەیوەندی ئێران و ژاپۆن دەچێتە نێو نەوەدەمین ساڵی تەمەنی خۆیەوەو هاتووچۆی بەرپرسانی دوو وڵات لەماوەی چەندساڵی ڕابردوودا بۆتە هۆی بەهێزتر بوونی زۆرتر لەهەمیشەی پەیوەندی نێوان تاران و توکیۆ.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی هۆگری بەربڵاوتربوونی پەیوەندیەکانی یەتی لەگەڵ ئێران و وتیشی : تۆکیۆ سوورە لەسەر بڕیاری پەرەپێدانی هاوکاری یەکانی لەگەڵ ئێران لەبواری جۆربەجۆردا.

 

سەرپەیڤ