روحانی : بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیەکان پێشوازی لە دانوستان دەکەین
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند : تاران پێشوازی دەکات لە هەر گەڵاڵەیەک کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاڵووێری ئابووری لە بواری وزە و بەربوونەوەی هەناردە و فرۆشی نەوت .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی شەوی رابردوو دوای دیدار و وتووێژ لە گەڵ ئابێ شینزۆ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تۆکیۆ ، لەسەر تویتەری خۆی جەختی کردەوە : بە ئاڕاستەی بەرژوەندیە نیشتمانیەکانی خۆمان پشتیوانی دەکەین لە هەر چەشنە دانوستان و رێککەوتنێک .
سەرۆکی کۆماری ئیسلایمی ئێران کە لەسەر بانگێشتنی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە سەرووی شاندێکی باڵادا بۆ دانوستانی دوو قۆڵی و لێکدانەوەی دوایین پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان سەر لە بەیانی رۆژی هەینی گەیشتە تۆکیۆ، وتیشی : بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران جۆرێک لە تیرۆریسمی ئابووریە و وڵاتانێک کە لە رێگەی نەهێشتنی تیرۆیرسمدا خەبات دەکەن ، دەبێ رووبەڕووی ئەم هەنگاوە ببنەوە .
ئەوە دەهەمین چاوپێکەوتنی سەرۆک کوماری ئێران و سەروک وەزیرانی ژاپۆن لە 7 ساڵی رابردوو لە سەرەتای سەرۆک کوماریی روحانیە .
ژاپۆن و ئێران پێوەندیی دۆستانەیان هەیە و حەوتەی رابردووش نەوەدەمین ساڵی پێوەندیی سیاسیی خۆیان کرد بە جەژن .