کانونی یه‌که‌م 22, 2019 08:34 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ڕێککەوتنی زۆر باشمان کرد لە مالێزیاو ژاپۆن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی سەرۆکانی ئەنجومەنی وەزیرانی دوو وڵاتی مالێزیاو ژاپۆن سەردانی ئەو دوو وڵاتەی کرد بوو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەڕایەوە بۆ تاران.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەر لە سەرەتای گەییشتنی بە تاران، گەشتەکەی بۆ مالێزیاو ژاپۆن لەم قۆناغەی ئێستادا بە گرینگ نرخاندو وتی: ڕێککەوتنی زۆر باشمان کرد لە مالێزیاو ژاپۆن.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بە دانیشتنەکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ملێزی و ئێران و تورکیا و قەتەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کوالالامپوور وتی: لەو دانیشتنەدا بڕیاری زۆر باش درا بۆ هاوکاریی نێوان هەر چوار وڵاتەکەو هەڵبەت بڕیار درا لە وڵاتانی دیکەش بۆ بابەتی گەشەو بە تایبەت لە بواری هاوکاری لە ڕووی تەکنۆلۆژیای تازەو کەرتی پیشەسازییەوە بانگێشتن بکرێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: بەم رووانە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران و مالێزیا دەست پێ دەکات و «ماهاتیر موحەممەد» سەرۆک وەزیرانی مالێزی هۆگری ئەوەیە کە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەردانی ئێران بکات.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران 90 ساڵ لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن وەک وڵاتێکی دۆست پەیوەندیی سیاسیی نزیکی هەبووە، وتیشی: ژاپۆنییەکان لە بواری بەزاندنی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا، پێشنیاری تازەیان پێ بوو کە بڕیار درا ڕاوڵژی هەردووک وڵاتەکە لەم بوارەدا بەردەوام بکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادەیی ڕاگەیاندنی «ئابە شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ سەرمایەنانەوە لە چابەهار وتیشی: باسی گواستنەوەو ترانزیت لە باشوورەوە بۆ باکوور کە لە چابەهاری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران هەتا دەریای خەزەر درێژەی هەیە و لەوێشەوە بەرەو تورکمەنستان، ئینچە برون و هەتا ئاستارا بەردەوام دەبێت، بۆ زاپۆنییەکان گەلێک گرینگە.

سەرپەیڤ