پیرۆزبایی رۆحانی لە سەرۆک وڵاتانی جیهان بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی
کانونی یهکهم 31, 2019 19:54 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لە سەرۆکانی وڵاتان، هیوای خواست: لەساڵی تازەدا، ڕێبەرانی جیهان ساڵێکی هێمن و تژی لە میهرەبانی بۆ هەموو مرۆڤەکان بەدی بێنن.
لە پەیامی حەسەنی ڕۆحانیدا هاتووە: لەساڵی داهاتوودا، ڕێبەرانی جیهان بەهەوڵی هاوبەش و بەدوور لە یەکلایەنخوازی و دەکارگرتنی ئەندێشەو کردەوەی داڕێژراو لەسەر بنەمای دادگەریی و ئازادەیی، ساڵێکی تژی لە هێمنی و میهرەبانی بۆ هەموو مرۆڤەکان بەدی بێنن و بەزاڵبوون بەسەر کەندو کۆسپ وکێشەکانی بەردەم مرۆڤ، ژیانێکی ئاوێتەی ئاشتەوایی وئاسایش و ئاسودەیی بۆ گەلەکانیان بکەن بەدیاری.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵێکی تژی لە بەختەوەری و فراژۆیی بۆ خەڵکی جیهان بەئاوات خواست.