کانونی دوھەم 04, 2020 20:06 Asia/Tehran
  • روحانی : هەنگاوەکانی ئەمریکا ، مەترسیەکی گەورەن بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، شەهیدکرانی قاسم سلێمانی بە دەستی ئەمریکای بە هەڵەیەکی گەورە زانی و جەختی کردەوە : ئەگەر هەموو وڵاتان لە بەرامبر دەسدرێژیی ئەمریکادا یەکدەنگ نەبن ، مەترسیەکی گەورە دەکەوێتە سەر ناوچەکە .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی شەممە لە پێوەندیەکی تەلەفونیدا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسپێکەری هیچ بارگرژیەک لە ناوچەکەدا نەبووە ، وتیشی: بێدەنگیی وڵاتانی ناوچەکە لە بەرامبەر هەنگاوی دەسدرێژکار ، پڕکێشیی ئەو زیاتر دەکات .

روحانی وێڕای رێزگرتن لە سەرۆکی تورکیا لەبەر دەربڕینی  هاوخەمی لە گەڵ حکومەت و گەلی ئێران گوتی : شەهید سولەیمانی رۆڵێکی بێ وێنەی لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان لە ناوچەکەدا هەبوو .

 روحانی جەختی کردەوە : ئەگەر ئێران لە بەرامبەر جەنایەتی ئەمریکادا بێدەنگ بێ ، واشنگتۆن ئەم تاوانکاریە لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە ئەنجام ەدات .

 سەرۆکی تورکیاش وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەهیدبوونی سپەهبوود قاسم سولەیمانی بە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، حکومەت و گەلی ئێران گوتی : دەسوەردانی بیانی و تێکەهەڵچوونی ناوچەیی ، رێگا دەگرێ لە گەیشتن بە ئارامیی و سەقام .

سەرپەیڤ