کانونی دوھەم 06, 2020 20:19 Asia/Tehran
  • زەریف : هەڵەی ستراتیژیکی ئوروپا تێنەگەیشتن لە ڕاستیەکانی ناوچەکەیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیاو بریتانیا، تێنەگەیشتنی ڕاستیەکانی ناوچەی بە هەڵەی ستراتژێکی ئوروپا زانی.

هایکۆ مارس ودومینیک ڕاب وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وئینگلیز پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ دوشەممە لە پێوەندی تەلە فۆنی جیاجیا لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی دوایین گوڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی وبەرجام وتووێژیان کرد وبیروڕایان گوڕیەوە. زەریف لەم وتووێژانە بە ڕاگەیاندنی ناڕەزامەندی ئێران لە هەڵوێستی ئەم دواییەی ئاڵمان وئینگلیز و بە ڕەخنە وگازەندەی توند لە ئەمریکا ، واشنتۆنی بە بەرپرسی هەرجۆرە ئاڵوزی وناهێوری لە ناوچە بە تایبەت دوای تیرۆری سەردار سەورتیپ قاسم سلێمانی زانی. سەردار سپەهبۆر سلێمانی فەرماندەی هێزی فەیلەقی سپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامی کە بەیانی هەینی سێهەمی ژانێڤەر بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی عێراق بۆئەم وڵاتە سەفەری کردبوو لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستەکانی ئەمریکایی لە نێزیک فڕگەی بەغدای عێراق ، شەهید کرا. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ڕەخنە وگازەندە لە بێ کردەیی ئوروپیەکان لە ئەنجام دانی وادە وبەڵێنی خۆیان لە بەرجام ، هەنگاوی قەرەبوو کراوی تارانی بە مافی سرۆشتی ئێران لە چواچێوەی بەرجام زانی وتەنیا ڕێگای ڕاگیرانی ئەم دۆخە ی ئەنجام دانی وادە وبەڵێنە کان لە لایەن ئوروپیەکانەوە زانی. وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئالمان وئینگلیز یش لەم پێوەندیانە دا لە سەر پێویستی پێشگیری کردن لە پەرەی ئاڵوزیەکان لە ناوچە پیداگریان کرد.

سەرپەیڤ