رۆحانی : وەڵامی یەکجاری ئێران ، کۆتایی دان بە مانەوەی ئەمریکیەکان لە ناوچەیە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە توڵەی قورسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تیرۆریستە ئەمریکیەکان پیداگرت: وەڵامی یەکجاری ئێران بە تاوانەکانی ئەمریکیەکان ، کۆتایی دان بە حوزورومانەوەیان لە ناوچەیە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت ، کردەوەی تیرۆریستی ئەمریکیەکان لە تیرۆری سپەهبود قاسم سلێمانی وهاوڕێ شەهیدەکانی لە ئێراق، بە پیچەوانەی هەموو هاوسەنگی ویاساوڕێساکانی نێودەوڵەتی وتاوانێکی جەنگی وتیرۆریسمی نێودەوڵەتی زانی ووتی: ئەمریکیەکان لە دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لەم کردەوە تاوانکارانەیە ، ناکارامە هێشتەوە. ڕۆحانی بەڕاگەیاندنی ئەمە کە ئەمریکیەکان بە کردەوەی تاوانکارانەی خۆی هەڵەیەکی گەورەی مێژوویی توس بوو، وتی: سەردار سلێمانی تەنیا فەرماندەیەکی سەربازی نەبوو بەڵکۆ سیاسەت وان، ستراتژیست وکەسێکی بەتوانا ، وبەهێز لە وتووێژەکانی سیاسی لەگەڵ حزبەکان ، گروپە وتەنانەت کاربەدەستانی پایەبەرزی ناوچە وبە دەر لە ناوچە بوو. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە سەردار سلێمانی زۆر باش وبە پێ حسێب وکتێن کاری دەکرد وهیچکات لە ڕێگای توندڕەوی وزێدەخوازی دا نەدەچوو، ڕایگەیاند : مەبەست وئامانجی سپەهبۆدی شەهید قاسم سلێمانی ئەمنیەتی ئێران ، پاوەجیی ناوچە ، ئازادی قودس ، دابین کردنی ئاسایشتی ناوچە لە لایەن وڵاتانی ناوچە وئاارمانجەکانی و ئازادی نەتەوەکانی ناوچە بوو. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا دەبێ وەڵامی سەرەکی خۆی لە نەتەوەکانی ناوچە وەرگرێت پیداگری کرد: ئەگەر ئەمریکا لەمەو بەدوا بێهەوێ توشی جەنایەتێکی تر بێت، وەڵامی گورچکبرتر وپتەوتری پێ دەدەن.