کانونی دوھەم 09, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : یەکێتیی  ئورروپا  دەبێ هەڵوێستێکی  سەربەخۆی جیا لە واشنگتون بگرێتە بەر

سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران بڕیاری هەڵە ی ئەمریکای بە هۆی لێنەهاتوویی ئەو وڵاتە لە ناسینی ئێران و ناوچە زانی و جەختی کرد کە یەکێتیی ئوروپا دەبێ بە لەبەر گرتنی هەڵوێستی سەربەخو لە واشنگتون ڕێگا نەدات ئێران بە تەواوی لە ئوروپا هیوابڕاو ببێت .

حەسنی ڕوحانی سەرۆک  کۆماری ئیسلامی  ئێران  ڕۆژی  پێنجشەمە  لە پەیوەندی   تەلەفوونی   شارل  میشل   سەرۆکی  ەنجومەنی  ئوروپا  وتی :   ئەگەر   تێکڕای   یەکێتیی ئوروپا  بیەوێ  لە  ڕێگای  هێزمەند کردنی  ئاشتی و سەقامی ناوچە  چالاکی بکات  تاران  ئامادەی  هاوکاری  و بەشداری  لە گەڵ ئەو  یەکێتیەیە . ڕوحانی  وێڕای  جەخت کردن لەسەر  ئەوەی  کە  ئوروپا  دەبێ  سەبارەت  بە  کردەوەی  تڕوڕیستی  ئەمریکا  کاردانەوە نیشان  بدات  وتیشی    ئەمریکا  بە توند کردنەوەی  بایکوتەکانی   دژی  ئێران  تەنانەت  لە پرسی  دەوا و دەرمان و مادەی خوراکی  دەستی دا بە تڕوڕیزمی  ئابووری  و بە تڕوڕی  فەرماندەری  گەورەی  ئێران  هەموو  یاسا  نێونەتەوەییەکانی  ژێر پێی نا . سەرۆک کۆماری  ئێران  وتی : خوپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەریی  لە  کشمیرە وە  تا   ئێراق و لوبنان  بە دوای  تڕوڕی  سێپهبود  قاسم سولەیمانی  فەرماندەری   فەیلەقی قودسی  سپای پاسدارانی  شوڕشی  ئیسلامی  ئێران  نیشاندەری  خوشەویستی  و دەوری  گەورەی  ئەو  شەهیدە   لە  سەقام و ئاسایشی  ناوچەیە . ڕوحانی  هەروا  پێنج هەنگاوی  گەورەی  ئێرانی بۆ کەم کردنەوەی  بەێنە بەرجامیەکانی  لە پێناو  د امەزراندنی  هاوسەنگی  زانی  و وتیشی :  ئێران درێژە  ئەدات  بە هاوکاریەکانی خۆی  لە گەڵ  ئاژانسی  نێونەتەوەیی  وزەی ناڤۆکی . سەیۆکی  ئەنجومەنی  ئوروپاش  لەو وتوێژە تەلەفونیەدا  وێڕای   سەرخوشی کردن  بە بۆنەی   ڕووداوەکانی    ئەم  دواییەی    ئێران  وتی :  بەرجام  دەسکەوتی  10  ساڵ   وتووێژ بوو و یەکێتیی ئورپا هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی  ئەو  ڕێککەوتنە بەکار دنێ . شارل میشل  هەروەها بە وتنی   ئەوەی کە ئوورپا  هەموو  هەوڵی خوی  بۆ  دەو.رگێڕانی  پوزێتیڤ لە کەشی سیاسی  جیهانی و ناوچە بەکار دێنێ  وەبیری  هێنایەوە  ئوروپا لە ڕوژانی  ئەم دواییە  دا بە جاران داوای  لە  ئەمریکا کرد بوو  تا  زیاتر  لەوە نەبێتە هۆی بارگرژی  لە ناوچە .

سەرپەیڤ