ئامادە نەبوونی ئێران لە دانیشتنی جەددە بە هۆی کەندوکۆسپنانەوەی حکومەتی سعودی
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، کەندوکۆسپنانەوەی حکومەتی سعودی بە هۆکاری ئامادەنەبوونی شاندی ئێران لە دانیشتنی لوتکەیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ناوبرد.
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لەسەر توویتەر بە ئاماژە بە تەگەرەنانەوەی حکومەتی سعودی لە رێگرتن لە ئامادەبوونی شاندی ئێرانی لە دانیشتنی لوتکەیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی لە جەددە جەختی کردەوە : ئاخرو ئۆخری شەوی رابردوو سعودیەکان ئاگاداریان کردینەوە کە ڤیزای شاندی ئێرانی دەردەکەن کە بە کردەوە ئیتر دەرەتانێک بۆ ئامادەبوونی شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەیانیی لە جەددە نەبوو .
بە دوای روونوێنی لە گەڵاڵەی ئەمریکی - زایۆنی سەودای سەدە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا و لەسەرپێشنیاری پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی و بانگێشتنی سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی ، دانیشتنی لوتکەیی لیژنەی کارگێڕیی ئەم رێکخراوەیە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام ، ئەمڕۆ دوشەممە لە بنکەی سکرتاریەتی ئەم رێکخراوەیە لە جەددە بەڕێوەدەچێ .