داخرانی بڕێک لە قوتابخانەکان و ناوەندی فێرکاری ئێران بە هۆی تەشەنای ڤایرووسی کورونا
بە دوای تەشەنای ڤایروسی کرونا لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران قوتابخانەکان و ناوەندەکانی فێرکاری لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران داخرا
هاوکات وەزیرانی تەندروستی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە شاری قوم هەروەها یەکێک لە ناوەندەکانی سەرەکی تەشەنای ڤایروسی کرونا لە ئێرانە وتی بە هاوکاری ئەنجومەنی پارێزگای قوم ڕێگارگەلێک گیراوەتە بەر کە خەڵک ناچار بە سەفەر بۆ ناوچەکانی دیکە نەبن وتی بە شێوەی قەرەنتینە کردنی شارەکان ڕازی نین چونکو خەڵک بە وریاییەوە لە ماڵەکاندا دەمێننەوە و خاڵەکانی تەندروستی لەبەرچاو دەگرن . وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش دوایین ئامارەکانی توشوبوون بە کرونای لە وڵات ڕاگەیاند
کیانووش جەهانپوور وتی : تا بەر لە نیوەڕوی ئەمڕۆ ژوماری 15 کەسی نوێ تووشبوون بە کرونا ناسێندراون کە لەو ژومارەیە 7 کەس لە قوم 4 کەس لە تاران 2 کەس لە گیلان و کەسێکیش لە پارێزگای ناوەندی و کەسێکیش لە تونێکابون بوونە . لەو پازدە کەسە سێ کەس گیانیان لە دەس داوە . کە تێکڕا 43 کەس توشو بوونە کە 8 کەسیان گیانیان لە دەس داوە .