موسەوی: داخرانی دەروازە سنوریەکان، کاتییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لەڕێی باڵوێزخانەکان، دەستمان کردووە بەڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ هەتا دڵینایان بکەینەوە، هێچ حاڵەتێکی جێی گومان لە سنورەکان دەرباز نابن.
بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی مێهر، سەید"عەبباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەکاردانەوە بە داخرانی ژمارێک لەسنورەکان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، وتی: کاتێک کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باری نائاسایی بۆ ناوچە جیاجیاکانی جیهان راگەیاند، ئاساییە هەوڵە ئەنجامگرتووەکان، دەبێ بەشێوەی گشتی و بەکۆمەڵ بێت.
ناوبراو وتی: لەو کاتەدا کە وڵاتەکەمان تێوەنەگلابوو، ئێمە نیگەرانیمان هەبوو و پاش ئەوەی ڤایرۆسەکە گەیشتە ئێران، وڵاتانی دراوسێش بەپەرۆش بوون و ئەوەش شتێکی ئاساییە، ئەو پرسە نابێ ڕێگربێ لەبەردەم هاتووچۆ جەماوەریەکان یان تەنانەت هەناردەو هاوردەی نێوان وڵاتان.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: وەزارەتی دەرەوە لەڕێی باڵوێزخانەکان، دەستی کردووە بەڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ هەتا دڵینایان بکەینەوە، هێچ حاڵەتێکی جێی گومان لە سنورەکان دەرباز نابن.
ناوبراو پێی داگرت: پێ ناچێ داخرانی سنورەکان درێژەی بێ و ئەو هەوڵ و هەنگاوانە، کاتیی و بەمەبەستی پێشگرتنە.
موسەوی وتی: هیوادارین بەوخێرایی و شێلگیرییەی تیشک خراوەتەوە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەزوویی شایەتی ڕەوتی پێچەوانەی تووشبوون بەو نەخۆشییە بین و بتوانین هەواڵی دڵخۆشکەر بدەین بە خەڵکی وڵاتەکەمان و وڵاتانی دراوسێ، دڵنیایان بکەینەوە هیچ مەترسییەک هەڕەشەیان لێ ناکا.