فەتوای رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بارەی رۆژوو گرتن لە دۆخی کۆرۆنایی دا
نیسان 20, 2020 07:22 Asia/Tehran
نوسینگەی فەتواوەرگرتنی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بارەی حوکمی رۆژووی مانگی رەمەزان لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنادا ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە .
نوسینگەی فەتواوەرگرتنی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە رۆژووی مانگی رەمەزان لە دۆخی ئێستادا کە نەخۆشیی کۆڕۆنا بڵاو بووەتەوە رایگەیاند : ئەگەر کەسێک ترسی ئەوەی هەبێت بە هۆی رۆژوو گرتنەوە تووشی نەخۆشی دەبێت یان نەخۆشیەکەی توندتر دەبێ یان ئەوەی کە ماوەی نەخۆشیەکەی دوور و درێژتر دەبێ و ئەم ترسە بنەمای ئاوەزمەندانەی هەبێت ، با بەڕۆژوو نەبێ بەڵام دەبێ قەزای بکاتەوە .