ڕۆحانی ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجانی لە سەرۆکی ئەو وڵاتە پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381562-ڕۆحانی_ڕۆژی_نیشتیمانیی_کۆماری_ئازەربایجانی_لە_سەرۆکی_ئەو_وڵاتە_پیرۆز_کرد
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، وێڕای پیرۆزکردنی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە، پێی داگرت: بە سەرنجدانی ھەبوونی ویستی سیاسیی باڵای تاران و باکو، دەکرێ لە ئاراستەی تەناھی و بەرژەوەندیی ھەردووک نەتەوەکە ھەنگاوی بەرز ھەڵبگیردرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2020 10:29 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجانی لە سەرۆکی ئەو وڵاتە پیرۆز کرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، وێڕای پیرۆزکردنی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە، پێی داگرت: بە سەرنجدانی ھەبوونی ویستی سیاسیی باڵای تاران و باکو، دەکرێ لە ئاراستەی تەناھی و بەرژەوەندیی ھەردووک نەتەوەکە ھەنگاوی بەرز ھەڵبگیردرێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ «ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان جەختی کرد: ئێران و کۆماری ئازەربایجان بە ھەبوونی خاڵی ھاوبەش و ھۆگریی مێژوویی ، ڕۆشنبیری و ئایینی لە نێوان ھەردووک نەتەوەکە و ویستی باڵای سیاسییان، بە پشتیوانی و یارمەتیی یەکتر دەنوانن لە ئاراستەی تەناھی و بەرژەوەندیی ھەردووک نەتەوەکە ھەنگاوی بەرز ھەڵبگرن.

ڕۆحانی ھیوداریی دەربڕی کە بە سەرکەوتنی جیھان بە سەر ڤایرۆسی  نەناسراوو نەخۆشیی کۆرۆنا، ئێران و کۆماری ئازەربایجان جیا لە پێ و شوێن گرتنی پەیوەندی و ڕێککەوتنە دوو لایەنەکانیان، بتوانن لە پەیوەندی لەگەڵ بابەتگەلی جۆربەجۆری ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە سەر ھاوکاریی ھاوبەشیان بەردەوام بن.

٢٨ی مای ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری ئەازەربایجانە.