جەھانگیری: سیاسەتی ئێران لە مەڕ پشتگیری لە سووریاو بەرەی خۆڕاگری نەگۆڕاوە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سووریا ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی تاران لە مەڕ پشتگیری لە سووریاو بەرەی خۆڕاگری نەگۆڕاوەو ئێران وەک ھاوبەشێکی ستراتژی بەردەوام لە پاڵ دەوڵەت و نەتەوەی سوریادا دەمێنێتەوە.
«ئیسحاق جەھانگیری» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «حسەین عەرنوس» سەرۆک وەزیرانی سووریا ڕایگەیاند: کۆکاری ئیسلامیی ئێران لە ھیچ ھەنگاوێک بۆ کەم کردنەوەی گوشارەکانی سەر جەماوەری سووریا کەمتەرخەمی نانوێنێت.
جەھانگیری بە دەربڕینی ئەمەی کە خۆڕاگرتنی دەوڵەت، جەماوەرو ھێزە چەکدارەکانی سووریا لە بەرنگار بوونەوەی گرفتەکان ئەنجامی ھەبووەو ئەم وڵاتە دەستھاتی باشی مسۆگەر کردووە، وتیشی: ئامادە بوونی ھێزمەندانەی سووریا لە نێو کۆمەڵگای عەرەبی، دەربڕی سەرکەوتنی جەماوەری ئەم وڵاتە لە بەرەوڕوو بوونەوەی تیرۆریزمە.
«حسەین عەرنوس» سەرۆک وەزیرانی سووریاش وێڕای ستایش کردنی یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ پشتگری کردن لە جەماوەری سووریاو کەم کردنەوەی گوشارەکانی سەر ئەم وڵاتە، وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاڵپشتی کردنی سووریا بووەتە ستراتژییەک بۆ بەھێز کرڕنی بەرەی خۆڕاگری لە ھەمبەر دوژمنان دا.